پرسیارێک بکە:

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: ئەو تیۆرەی هەمو تیۆرەکانی دیکەی گۆڕی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: ئەو تیۆرەی هەمو تیۆرەکانی دیکەی گۆڕی

سەروەختێک ئەلبێرت ئەنشتاین، تیۆرەکەی دەربارەی رێژە بڵاودەکاتەوە، تەمەنی تەنها بیست و شەش ساڵ بووە. زاناکان دەڵێن لەو رۆژگارەدا ژمارەی ئەوانەی لە تیۆرەکەی ئەنشتاین تێگەشتوون، تەنها دوانزە کەس بوون. بەڵام چل ساڵ دوای ئەوە، کاتێک سوپای ئەمریکا لە 6 مانگی ئابی ساڵی 1945، بە بۆمبی ئەتۆمی بۆردومانی شاری هێرۆشیما دەکات، هەشتا هەزار کەس دەبنە قوربانی و گیان لەدەست دەدەن، ئەمەش بە هۆی ئەو لۆژیکەی کە ئەنشتاین پێی گەیشتبوو، پیاوێک کە دەوترێت لە سەردەمی "گالیلۆ"وە گرنگترین شۆڕشی زانستی بەرپاکرد.

ئەنشتاین لە شاری میونخ و لە باوکێکی دەوڵەمەند لەدایکبووە، لە زانکۆی زیورخ درێژەی بە خوێندنی زانست داوە. ساڵی 1905 لە گۆڤاری زانکو توێژینەوەیەکی فیزیایی دەربارەی "دینامیکیەتی تەنە جووڵاوەکان" بڵاودەکاتەوە. هیچ کەسێک لەو کاتەدا بەها و نرخی ئەو توێژینەوەیەی نەزانیوە، تا ئەو کاتەی لە ساڵی 1920 بەم ناونیشانە بڵاوبوەوە: "تیۆری رێژەیی تایبەت و گشتی". هەواداران و لایەنگرانی زانای بەناوبانگ "فرانسیس نبتۆن" بڕوایان بەوە بوو کە جووڵە و ناجووڵە/ الحرکە و الجمود دوو شتی رەهان و دەکرێت پێوانە بکرێن. بەڵام ئەنشتاین سەلماندی ئەو دوو شتە ملکەچی پێوانەی رێژەین. ئیدی لەم تیۆرەی ئەنشتاین-نەوە پێوانەکانی پێشتر بۆ درێژی و بڕ و کات، هەڵوەشانەوە. واتە ئەو سێ پێوانە بنچینەییەی بۆ پێوانەکردنی هەمو بڕەکان پشتیان پێدەبەسرێت. لەگەڵ ئەوەشدا ئەنشتاین هەمیشە سوور بوو لەسەر ئەوەی رێگای بۆ بەکارهێنانی وزەی ئەتۆمی نەکردووەتەوە، بەڵکو بەشداری تێدا کردووە. وەلێ ساڵی 1939 کاتێک زانا ئەمریکییەکان، شکستدەهێنن لەوەی قەناعەت بە سوپا و هێزی دەریایی بکەن، تەمویلی "پرۆژەی ئەتۆمی" بکەن. ئەنشتاین نامەیەک بۆ سەرۆک رۆزفێڵت دەنووسێت، ئەو نامەیە وا دەکات ئەمریکا بۆمبی ئەتۆمی دروست بکات، ئەمە پێش ئەوەی ئەڵمانیا دەست بە دروستکردنی بکات. بەڵام لە بەرامبەر ئەوەدا، ژیانی ئەنشتاین لە دەرەوەی تاقیگەکانی فیزیا، تایبەت کرابوو بۆ دژایەتی کردنی تووندوتیژی و نەبوونی بەهای مۆراڵی لە جیهانی هاوچەرخدا. ئەنشتاین لەم حاڵەتەدا دروست لە "ئەرفرێد نۆبڵ" دەچێت کە باروتی داهێنا، پاشان سەروەت و سامانەکەی وەک خەڵات تەرخان کرد بۆ لەناوبردنی باروت، بێ ئەوەی هیچ سودێکی ئەوتۆی هەبێت. هەر بۆیە کاتێک ئەنشتاین خەڵاتی نۆبڵ وەردەگرێت، بڕیار دەدا قازانجەکەی بۆکاری چاکە بخرێتەگەڕ.

هەندێک دەڵێن ئەنشتاین لە نیوتن گرنگتر و بایەخدارترە، هەرچەندە نیوتن تیۆرەی راکێشانی دۆزییەوە، پێیان وایە ئەنشتاین لە هەمو زاناکانی دیکە زیاتر، بەشدارییەکی گەورەی لە شۆڕشی زانستیدا کرد کە سەدەی بیست بەخۆیەوە بینی. کەچی هەندێکی دیکە دەڵێن ئەنشتاین هیچی ئەوتۆی نەکردووە، تەنها ئەوە نەبێت ئەتۆمی جیاکردەوە، بەمەش وایکرد مرۆڤ بتوانێت بۆمبێک دروست بکات، هێزەکەی بیست هەزار جار گەورەتربێت لە هێزی باروت کە زۆر زوو دەتەقێتەوە، ئەمە بێ ئەوەی قەبارەی ئەو بۆمبە لە مشتی دەستێک تێپەڕێت. ئەنشتاین تا رادەیەکی زۆر هەمو ئەو تیۆرانەی گۆڕی کە دەربارەی وزە و ئاسمان و زەمەن لە ئارادا بوون. بەڵام ژیانێکی تا بڵیی ساکار و پڕ لە خاکیبوون ژیان. "محەمەد حەسەنێن هەیکەل" یەکێکە لەو عەرەیە زۆر دەگمەنانەی لە نزیکەوە ئەنشتاین-ی ناسیوە و لە یەکێک لە کتێبەکانیدا، بەشێکی تەواوی بۆ تەرخان کرووە. ئەم زانایە کە بنەماکانی فیزیای لە سەدەی بیستەمدا گۆڕی، تا ساتەوەختی کۆچی دوایی لە ساڵی 1955 و لە تەمەنی حەفتا و حەوت ساڵیدا، بەردەوام بوو لە کارکردن، وەک ئەوەی خوێندکارێک بێت تازە بە تازە لە تاقیگە و بۆ هەتا هەتایە دەستی بەکارکردن کردبێت.

سەرچاوە

نووسینی سمیر عطاللە، رۆژنامەی الشرق الاوسط، 30 نیسان، 2020

ماڵپەڕی سەکۆ

سەکۆیەک بۆ هەمووان

سەکۆیەک بۆ بەرپرسیارێتی

 

ئەم ماڵپەڕە سەکۆیەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان. لێرە هاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی کوردستان بکەن و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن. ئامانج لەم سەکۆیە فراوانکردنی پانتایی دیموکراسی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتییە، هەروەها پەیڕەویکردنە لە بنەمای بەشداری هاوڵاتیان لە کاروباری گشتی و پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردا، کە بنەمایەکی هەرەگرنگی هەر سیستمێکی دیموکراسییە. گرفتێکی سەرەکی دیموکراسییەتی نوێنەرایەتی بریتییە لەو بۆشاییەی کە لەنێوانی هاوڵاتیان و نوێنەرانیان دروست دەبێ لەدوای هەڵبژاردن و لە کاتی حوکمڕانیدا، بۆیە پێویستە شێوازی جیاواز پیادە بکرێ بۆ کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ئەو بۆشاییە. ماڵپەڕی سەکۆ هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوی بۆشایی و دوریی نێوان هاوڵاتیان و پەرلەمانتارانی کوردستان، لەم سەکۆیە هاوڵاتیان دەتوانن پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتاران بکەن و زانیاری ئالوگۆڕ بکەن.

 

ئەم ماڵپەڕە لەلایەن ئینستتیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان (RID) سەرپەرشتی دەکرێ، و لەچوارچێوەی پڕۆگرامی پتەوکردنی دیموکراسی، بە هاوکاری فریاگوزاری مییللەتی نەرویجی (NPA).

کرتەی ئێرە بکە بۆ ئاراستەکردنی پرسیارێک یان بۆ خوێندنەوەی پرسیار و وەڵامەکانی سەکۆ 

69 پرسیار

3 وەڵام

13,236 بەکارهێنەر

چەند زانیاریەکی خێرا

کاتێ کۆرۆنا دەبێت بە شەماعەیەک بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ

سەرنجێکی خێرا لەسەر رای گشتی

ئەوانەی مێژویان گۆڕی: یەکەم غانی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوەکەی هێرۆشیما

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: حەوت نازناو

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: مهاتما گاندی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کەمال ئەتا تورک 1881-1938

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کوڕی پینەچییەک

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: ئەو تیۆرەی هەمو تیۆرەکانی دیکەی گۆڕی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوێکی ریش سوری دیکە

...