پرسیارێک بکە:

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: حەوت نازناو

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: حەوت نازناو

ساڵی 1948 یەکێک لە رۆژنامەنووسەکان لە بەلگراد، لە نامەیەکدا دەنووسێت: لەم کات و ساتەدا، جەنەڕاڵ تیتۆ حەوت کورسی و حەوت نازناوی هەیە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

1-مارشاڵی سوپای یۆگسلافیا و فەرماندەی گشتی

2-وەزیری بەرگری و بەرپرسی سوپا، هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی و پۆلیس.

3-سەرۆکی ئەمیدناری حیزبی شوعی یۆگسلافیا و ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی باڵا.

4-سەرۆکی لیژنەی مەرکەزی.

5-سەرۆکی مەکتەبی سیاسی یۆگسلافیا کە کاروبارەکانی دەوڵەت بەرێوەدەبات.

6-سەرۆکی بەرەی گەل.

7-سەرۆکی حکومەتی ئیتیحادی.

تیتۆ نامە فەرمییەکانی لەژێر ناوی "ج. بروز تیتۆ، مارشاڵی یۆگسلافیا" واژو دەکرد. بەڵام ئەو نازناوەی کە پێوەی بانگ دەکرا "هەڤاڵ مارشاڵ" بوو. دەوترێت ناوە حەرەکییەکەی "تیتۆ" لە میانەی کاری حیزبی بۆ خۆی هەڵبژاردووە، چونکە زۆر سەرسام بووە بە ئیمپراتیۆری رۆمانی "تیتۆس". قسەیەکی دیکە هەیە دەڵێت ئەو ناوەی بۆیە هەڵبژاردووە، چونکە ناوی کاهینێکی کۆنی بەڵقانە "قەدیس تیتۆس". بەڵام ئەوەی زیاتر لە راستییەوە نزیکە، ئەوەیە ئەو نازناوەی لەبەر ئەوە هەڵبژاردووە، چونکە حەزی لە ئاوازی دەربڕینی وشەکە کردووە. کەس نازانێت تیتۆ بە راست و دروستی کەی لەدایکبووە. وەلێ ئەوەی زانراوە ئەوەیە باوکی جوتیارێکی خەڵکی کرواتیا بوو، دایکی خەڵکی سلۆڤینیا یان بە ئەسڵ خەڵکی چیک بووە. لایەنی فەرمی دەڵێت تیتۆ لە مانگی مایسی ساڵی 1892 لە زاگۆرجیای نزیک زەگرب لە دایک بووە.

جۆزیب برۆز تیتۆ ژیانی وەک کرێکارێک لە گارگەی ئاسن دەستپێکردووە. ساڵی 1914 پەیوەندی بە سوپای ئیمپراتۆریەتی نەمسایی- هەنگاری دەکات. ساڵی 1915روسەکان دەستگیری دەکەن، وەک ئەسیر چەند ساڵێک لە روسیا زیندانی دەکرێت، تا ئەو کاتەی لە ساڵی 1917 شۆڕشی ئۆکتۆبەر بەرپادەبێت. لەو سااڵەدا تیتۆ ئازاد دەکرێت و لە ریزی شوعییەکاندا دەجەنگێت و ناگەڕێتەوە بۆ یۆگسلافیا تەنها ساڵی 1923 نەبێت. لەوێ لە کارگەی ئاسن دەڕواتەوە سەر ئیشکەی خۆی و دەبێت بە سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی گۆلاف. پاشان دیسانەوە دەستگیر دەکرێت و حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بۆ دەردەکرێت. ساڵی 1929 لە زیندان ئازاد دەکرێت. تا ساڵی 1934 دیارنامێنێت و کەس هەواڵی نازانێت، دەوترێت لەو ماوەیەدا لە ڤییەنا، فەرەنسا، ئیسپانیا بووە. ساڵی 1937 دەبێت بە سکرتێری گشتی حیزبی شوعی یۆگسلافیا کە حیزبێکی قەدەغە کراوبوو. لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی دووەمی جیهانی، رابەرایەتی بەرەی بەرهەڵستکار دەکات دژ بە داگیرکەری ئەڵمانی. نازییەکان بەو هۆیەوە و بۆ دەستگیرکردنی، خەڵاتی هەزار مارکی ئاڵتوونییان تەرخانکرد بۆ ئەو کەسەی تیتۆ دەستگیر دەکات. وەلێ تیتۆ تارماییەک بوو نەدەبینرا، تەنانەت دەوترا زیاد لە یەک تیتۆ هەیە.

تیتۆ وەک ئەو پیاوەی زامنی یەکێتی پۆگسلافیا بوو، دەڕواتە نێو مێژوو کە دوای مردنی یۆگسلافیا هەڵوەشایەوە. تیتۆ وەک ئەو تاقە ئەوروپییە دەڕواتە نێو مێژوو کە رابەرایەتی جووڵانەوەی وڵاتانی بێلایەنی کرد. وەک ئەو کۆمۆنیستە دەڕواتە نێو مێژوو کە حەزی لە ژیانی سەرمایەدارەکان بوو، لەسەر شێوەی "ئۆناسیس" ژیان، لە نێوان دورگە تایبەتەکەی و کەشتییە گەورەکەی. وەک ئەو پیاوە دەڕواتە نێو مێژوو کە رژێمی کۆمۆنیستی لە بلگراد پیادە کرد و باشترین پەیوەندی لەگەڵ واشنتۆن هەبوو. دواجار وەک یەکەم رابەری شوعی دەڕواتە نێو مێژوو کە لە ستالین جیابووەوە و بەزیندویش مایەوە.

سەرچاوە:

نووسینی سمیر عطاللە، رۆژنامەی الشرق الاوسط، چوار شەممە، 6 مایس 2020

 

ماڵپەڕی سەکۆ

سەکۆیەک بۆ هەمووان

سەکۆیەک بۆ بەرپرسیارێتی

 

ئەم ماڵپەڕە سەکۆیەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان. لێرە هاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی کوردستان بکەن و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن. ئامانج لەم سەکۆیە فراوانکردنی پانتایی دیموکراسی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتییە، هەروەها پەیڕەویکردنە لە بنەمای بەشداری هاوڵاتیان لە کاروباری گشتی و پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردا، کە بنەمایەکی هەرەگرنگی هەر سیستمێکی دیموکراسییە. گرفتێکی سەرەکی دیموکراسییەتی نوێنەرایەتی بریتییە لەو بۆشاییەی کە لەنێوانی هاوڵاتیان و نوێنەرانیان دروست دەبێ لەدوای هەڵبژاردن و لە کاتی حوکمڕانیدا، بۆیە پێویستە شێوازی جیاواز پیادە بکرێ بۆ کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ئەو بۆشاییە. ماڵپەڕی سەکۆ هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوی بۆشایی و دوریی نێوان هاوڵاتیان و پەرلەمانتارانی کوردستان، لەم سەکۆیە هاوڵاتیان دەتوانن پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتاران بکەن و زانیاری ئالوگۆڕ بکەن.

 

ئەم ماڵپەڕە لەلایەن ئینستتیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان (RID) سەرپەرشتی دەکرێ، و لەچوارچێوەی پڕۆگرامی پتەوکردنی دیموکراسی، بە هاوکاری فریاگوزاری مییللەتی نەرویجی (NPA).

کرتەی ئێرە بکە بۆ ئاراستەکردنی پرسیارێک یان بۆ خوێندنەوەی پرسیار و وەڵامەکانی سەکۆ 

69 پرسیار

3 وەڵام

13,233 بەکارهێنەر

چەند زانیاریەکی خێرا

کاتێ کۆرۆنا دەبێت بە شەماعەیەک بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ

سەرنجێکی خێرا لەسەر رای گشتی

ئەوانەی مێژویان گۆڕی: یەکەم غانی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوەکەی هێرۆشیما

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: حەوت نازناو

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: مهاتما گاندی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کەمال ئەتا تورک 1881-1938

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کوڕی پینەچییەک

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: ئەو تیۆرەی هەمو تیۆرەکانی دیکەی گۆڕی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوێکی ریش سوری دیکە

...