پرسیارێک بکە:

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: مهاتما گاندی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: مهاتما گاندی

کۆی سیستمی چینایەتی لە هندستان، لە چوار توێژ پێکهاتووە. موهانداس کارماشاند گاندی سەربە توێژی سێیەمە، واتە توێژی بەقاڵەکان. لە راستیدا خودی وشەی گاندی بە مانای "بەقاڵ/ البقال" دێت، ئەگەرچی باپیری و هەروەها باوکی، لە هەرێمی بروباندار سەرۆک وەزیران بوون. موهانداس چوارەم کوڕ بووە لە ژنی چوارەمی باوکی. بە پێی دابونەریتەکانی وڵاتی هندستان، لە تەمەنی سیانزە ساڵیدا هاوسەرگیری کردووە. لە تەمەنی بیست ساڵیدا نێردراوە بۆ ئینگلتەرە، تاکو لەوێ حقوق بخوێنێت. بەڵام دوای ئەوەی بڕوانامەی پارێزەری وەردەگرێت، لە باشوری ئەفریقا کارێک بۆ خۆی دەدۆزێتەوە. ئەوەی لە باشوری ئەفریقا بەسەریدا دێت، تەواوی ژیانی و مێژووی هندستان دەگۆڕێت. رۆژێکیان لە بری ئەوەی سواری فارگۆنی دەرەجە سێی شەمەندەفەرەکە ببێت، سواری فارگۆنی دەرەجە یەکی شەمەندەفەرەکە دەبێت کە تایبەتە بە سپی پێستەکان، لەسەر ئەوە لێی دەدرێت و بە زەبری هێز لە فارگۆنەکە دەریدەکەن. جارێکی دی لە هۆڵی دادگا، دادوەر بە گاڵتە پێکردنەوە داوای لێدەکات تەربوشەکەی داکەنێت.

ئیدی لەو چرکەساتەوە، ئەم هیندییە باڵا بچووکە کە لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵیدایە، بڕیار دەدات لە رێگەی بەکارهێنانی هێزی نا توندوتیژی، بە گژ سوکایەتی و جیاکاریی رەگەزیدا بچێتەوە. لێرەوە بۆ ماوەی دوو دەیە لە باشوری ئەفریقا دەمێنێتەوە و سەرکردایەتی ئەو هەڵمەتە دەکات کە دەیکرێتە سەر رژێمی باشوری ئەفریقا، ئەمە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ هندستان و ببێتە رابەری گرنگترین و بەناوبانگترین جووڵانەوەی سەربەخۆیی لە مێَژوودا. گاندی لە پێناو ئەو جووڵانەوەیەدا، واز لە کاری پارێزەری دەهێنێت و تا دوا ساتەکانی ژیانی، دەست دەکات بە کاری نووسین. گاندی تەنها کەسێکی رۆمانسی خەیاڵاوی نەبوو، بگرە کەسێکی سیاسی پراگماتیش بووە، دەیزانی ئیمپریالیزم تەنها لە رێگەی شیعرەوە دژایەتی ناکرێت. ئەو نەیدەویست هندستان تەنها لە چنگی حوکمڕانی بەریتانیا دەربهێنێت، بەڵکو دەیویست لە دەست جەورو ستەمی ناوخۆ و سیستمی چینایەتی چوار چینەکەش دەریبێنێت.

گاندی وەک لویس فیشەر وەسفی دەکات: "بە سروشتی خۆی جەنگاوەر بووە، بە مەشق و راهێنان دروستکەری ئاشتی بوو، هێزی دیکتاتۆر و عەقڵی پیاوێکی دیموکراسی هەبوو". لەبەر ئەوە، بێ راوەستان و لەیەککاتدا، لە پێناو ئازادی دەروون و جەستە دەجەنگا. جارێک بە رۆژوگرتن، جارێک بە وتاردان، جارێکی دی بە هاندان. لە میانەی رۆژوگرتنەوە، وایکرد میللەتەکەی بۆ ئاستی بەرزی هەستی نیشتیمانی و پێویست بوونیان بە ئازادی و دادپەروەی بەرز بکاتەوە. هەر لەبەر ئەمەش بوو لە هندستان نازناوی "مهاتما" یان "رۆحی گەورە"یان پێبەخشی. گەورە حەکیمی هندستان "گۆباڵ گۆهاڵی" سەبارەت بە گاندی دەڵێت: "خاوەنی ئەو هێزە بوو کە خەڵکی ئاسایی بکات بە پاڵەوان".

ئەم رابەرە رازی نەبوو، هیچ یەکێک لە هەوادارو شوێنکەوتووانی، چەک هەڵگرن. بەڵام چەکی مانگرتنی گشتی بەکارهێنا، کە توانی لەو رێگەیەوە دوای بیست و هەشت ساڵ لە گرتنەبەری خەباتی نا توندووتیژی، ئیمپریالیزم شکست پێبێنێت. ئەو خەباتە وایکرد گاندی لە تەمەنی شەست ساڵیدا، ببێتە پیاوێکی روخسار چرچ و لۆچ، پیر،  لاواز کە بە خێرایی بەردەبوەوە. ئەو بەناو هندستاندا دەگەڕا و وتاری بۆ سەدان هەزار کەس دەووت، یان ئەگەر ماندوبووایە بێدەنگ دەبوو. لە شکستەوە بازی دەدا بۆ سەرکەوتن و لە سەرکەوتنەوە بۆ زیندان. رۆژی یەک شەممە رێکەوتی بیست و پێنجی کانونی دووەمی ساڵی 1948، هیندییەکی دەمارگیر کە ناوی "ناسورام گۆدسی" بوو، لێی دێتە پێشەوە و بە پاساوی ئەوەی مهاتما موسڵمانەکانی لە هیندۆسەکان خۆشتر دەوێت، سێ فیشەکی پێوە دەنێت. گاندی وەک ئەوانی دی، بەدەستی ئەوانە کوژرا کە هەوڵیدەدا رزگاریان بکات.

سەرچاوە

نووسینی سمیر عطاللە، رۆژنامەی الشرق الاوسط، 27 نیسان، 2020

ماڵپەڕی سەکۆ

سەکۆیەک بۆ هەمووان

سەکۆیەک بۆ بەرپرسیارێتی

 

ئەم ماڵپەڕە سەکۆیەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان. لێرە هاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی کوردستان بکەن و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن. ئامانج لەم سەکۆیە فراوانکردنی پانتایی دیموکراسی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتییە، هەروەها پەیڕەویکردنە لە بنەمای بەشداری هاوڵاتیان لە کاروباری گشتی و پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردا، کە بنەمایەکی هەرەگرنگی هەر سیستمێکی دیموکراسییە. گرفتێکی سەرەکی دیموکراسییەتی نوێنەرایەتی بریتییە لەو بۆشاییەی کە لەنێوانی هاوڵاتیان و نوێنەرانیان دروست دەبێ لەدوای هەڵبژاردن و لە کاتی حوکمڕانیدا، بۆیە پێویستە شێوازی جیاواز پیادە بکرێ بۆ کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ئەو بۆشاییە. ماڵپەڕی سەکۆ هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوی بۆشایی و دوریی نێوان هاوڵاتیان و پەرلەمانتارانی کوردستان، لەم سەکۆیە هاوڵاتیان دەتوانن پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتاران بکەن و زانیاری ئالوگۆڕ بکەن.

 

ئەم ماڵپەڕە لەلایەن ئینستتیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان (RID) سەرپەرشتی دەکرێ، و لەچوارچێوەی پڕۆگرامی پتەوکردنی دیموکراسی، بە هاوکاری فریاگوزاری مییللەتی نەرویجی (NPA).

کرتەی ئێرە بکە بۆ ئاراستەکردنی پرسیارێک یان بۆ خوێندنەوەی پرسیار و وەڵامەکانی سەکۆ 

69 پرسیار

3 وەڵام

13,236 بەکارهێنەر

چەند زانیاریەکی خێرا

کاتێ کۆرۆنا دەبێت بە شەماعەیەک بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ

سەرنجێکی خێرا لەسەر رای گشتی

ئەوانەی مێژویان گۆڕی: یەکەم غانی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوەکەی هێرۆشیما

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: حەوت نازناو

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: مهاتما گاندی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کەمال ئەتا تورک 1881-1938

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کوڕی پینەچییەک

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: ئەو تیۆرەی هەمو تیۆرەکانی دیکەی گۆڕی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوێکی ریش سوری دیکە

...