پرسیارێک بکە:

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوێکی ریش سوری دیکە

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوێکی ریش سوری دیکە

سەدەی رابردوو بە سەرکەوتنی "ڤلادیمێر ئیلیتش ئۆلیانۆف" دەستی پێکرد و بە شکستی "نیکۆلای لینین" کۆتایی پێهات. بێگومان ئەو دوو پیاوە یەک کەسن، هەردوو ناوەکە، ناوی ئەو سەرکردەیەیە کە دواتر بە ناوە نهێنییەکەیەوە/ حەرەکییەکەیەوە ناوبانگ پەیدا دەکات- ئەو ناوەی شۆڕشگێڕان لەخۆیانی دەنێن- نەک ئەو ناوەی باوکەکانیان بۆیان دادەنێن. باوکی لینین لە شاری سیمبرسکی روسی موفەتیشی مەعاریف بووە، دایکی کچی یەکێک لە پزیشکە دەوڵەمەندەکان بوو. بەڵام کاتێک ڤلادیمێر ئیلیتش چاو دەکاتەوە، دەبینێت "ئەسکەندەر"ی برا گەورەی لە سێدارە دراوە، چونکە بەشداری لە پیلانێکدا کردووە دژ بە ئەسکەندەری سێیەم. براکەی لە نێو هاوڕێکانیدا ناوە نهێنییەکەی/ حەرەکییەکەی "لینین" بوو. لێرەوە ڤلادیمێر ئیلیتش ئەو ناوە لەخۆی دەنێت و بڕیاری تۆڵەکردنەوە دەدات.

لینین پارێزەری "محامات"ی دەخوێنێت، وەلێ بڕیار دەدات خەریکی شۆڕش بەرپاکردن بێت. لای ئەو یاساکان بۆ لەبەرکردنە، وەلێ فەلسەفەی کارل مارکس بۆ جێبەجێکردن و پراکتیزە کردنە. بەم شێوەیە لە شاری سانت پترسبۆرگ دەست دەکات بە کاری شۆڕشگێڕانە، ئەو شارەی دوای شۆڕشی بەلشەفیک ناوەکەی دەگۆڕرێت بۆ لینینگراد. پاشان دوای هەرەسهێنانی یەکێتی سۆڤیەت، ناوەکەی خۆی بۆ دەگەڕێتەوە و دەبێتەوە بە سانت پترسبۆرگ. لینین بە چاوی خۆی هەرەسهێنانی حوکمی قەیسەر دەبینێت، بەهۆی قورسایی ئەو هەڵانەی کە ئەنجامی دابوو. لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەمدا، لە روسیا، جگە لە قەیسەر و برسییەتی، هیچی دیکە نەبوو. هەروەها لە کۆمەڵگای روسیای  ئەو رۆژگارەدا، هەندێک دیاردەی پیس و دزێوی دیکە هەبووە، وەک دەرکەوتنی "راسپۆتین".

لینین بۆ یەکەمجار لە تەمەنی بیست و حەوت ساڵیدا، دەستگیر دەکرێت، بەم هۆیەوە ساڵێک لە زیندان بەسەر دەبات. پاشان بڕیاری دوور خستنەوەی بۆ سیبریا دەدرێت، لەوێ بۆ ماوەی سێ ساڵ دەمێنێتەوە. هەر لەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڕێکەیدا "نادجیدا کرۆبسکاسا" ئەنجام دەدات و یەکەم کتێبی خۆی "سەرمایەداری لە روسیا" تەواو دەکات. سەروەختێک ماوەی دوور خستنەوەکەی تەواو دەکات و دەگەڕێتەوە بۆ شاری سان پترسبۆرگ، دیسانەوە دەگیرێتەوە، دواتر هەر کە ئازاد دەکرێت، بەخێرایی دەڕوات بۆ سویسرا و گۆڤاری "الشرارە" دەردەکات کە ئەمە دروشمەکەی بوو: "لە رووناکییەکەوە بۆ پزیسک". لینین بۆ ماوەی حەڤدە ساڵ، لە تاراوگەیەکەوە رۆشتووە بۆ تاراوگەیەکی دیکە، لە زیندانێکەوە براوە بۆ زیندانێکی دی. لە هەمو ئەو ماوەیەدا جگە لە پۆشینی جلوبەرگی کۆن و خواردنی کەمەکێک خۆراک، رێگەی بە هیچ شتێکی دیکە نەداوە. کاتێک لە ساڵی 1902 لە لەندەن گۆڤاری "الشرارە" دەردەکات، لیۆن ترۆتسکی پەیوەندی پێوە دەکات، بەمەش بەناوبانگترین هاوپەیمانی شۆڕشگێڕیی دروست دەکەن. پاشان دوای ساڵێک لە هاوپەیمانەتییەکە، بەناوبانگترین جیابوونەوەی/ ئینشیقاقی کۆمۆنیستی رادەگەیەنن. سەروەختێک روسیا تا دەهات زیاتر هەرەسیدەهێنا، لینین دەگەڕێتەوە بۆ وڵات، تاکو هانی خەڵکی بدات بۆ یاخیبوون و شۆڕش بەرپاکردن. بەڵام قەیسەر لە رێگەی پەرلەمانێکی کارتۆنییەوە کە ناوی لێنرا "دۆما"، خەڵکەکەی رازیکرد. بۆیە لینین بە ناچاری جارێکی دیکە رایکرد بۆ سوید و پشتگیریی دوو کەسی تازەی بەدەستهێنا، ئەوانیش "مەکسیم گۆرکی" و "جۆزێف ستالین" بوو! لە سویدەوە دەڕوات بۆ پاریس، لە پاریستەوە بەڕێدەکەوێت بۆ پۆلۆنیا، لەوێشەوە بۆ نەمسا، ئینجا پێش کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی، لە ئەڵمانیانەوە دەگەڕێتەوە بۆ شاری سانت پترۆسبۆرگ. لە 25 تشرینی یەکەمی ساڵی 1917، ئەوەی ناسراوەو پێیدەوترێت "شۆڕشی ئۆکتۆبەر" روودەدات، لینین بە کۆمەک و یارمەتی لیژنەی مەرکەزی حزبی بەلشفیک کە یەکێک لە ئەندامەکانی جۆزێف ستالین بوو، دەسەڵات دەگرێتە دەست. لینین کاتێ دەسەڵات دەگرێتە دەست، تەمەنی چل و حەوت ساڵ بوو، پیاوێکی کورتە باڵا بووە، کەچەڵ و ریشێکی سوری بچوکی هەبوو، زۆر لە تەمەنی خۆی گەورەتر دیار بوو.

سەرچاوە

نووسینی سمیر عطالله، رۆژنامەی الشرق الاوسط، چوارشەممە، 29 نیسان، 2020

ماڵپەڕی سەکۆ

سەکۆیەک بۆ هەمووان

سەکۆیەک بۆ بەرپرسیارێتی

 

ئەم ماڵپەڕە سەکۆیەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان. لێرە هاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی کوردستان بکەن و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن. ئامانج لەم سەکۆیە فراوانکردنی پانتایی دیموکراسی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتییە، هەروەها پەیڕەویکردنە لە بنەمای بەشداری هاوڵاتیان لە کاروباری گشتی و پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردا، کە بنەمایەکی هەرەگرنگی هەر سیستمێکی دیموکراسییە. گرفتێکی سەرەکی دیموکراسییەتی نوێنەرایەتی بریتییە لەو بۆشاییەی کە لەنێوانی هاوڵاتیان و نوێنەرانیان دروست دەبێ لەدوای هەڵبژاردن و لە کاتی حوکمڕانیدا، بۆیە پێویستە شێوازی جیاواز پیادە بکرێ بۆ کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ئەو بۆشاییە. ماڵپەڕی سەکۆ هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوی بۆشایی و دوریی نێوان هاوڵاتیان و پەرلەمانتارانی کوردستان، لەم سەکۆیە هاوڵاتیان دەتوانن پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتاران بکەن و زانیاری ئالوگۆڕ بکەن.

 

ئەم ماڵپەڕە لەلایەن ئینستتیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان (RID) سەرپەرشتی دەکرێ، و لەچوارچێوەی پڕۆگرامی پتەوکردنی دیموکراسی، بە هاوکاری فریاگوزاری مییللەتی نەرویجی (NPA).

کرتەی ئێرە بکە بۆ ئاراستەکردنی پرسیارێک یان بۆ خوێندنەوەی پرسیار و وەڵامەکانی سەکۆ 

69 پرسیار

3 وەڵام

13,233 بەکارهێنەر

چەند زانیاریەکی خێرا

کاتێ کۆرۆنا دەبێت بە شەماعەیەک بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ

سەرنجێکی خێرا لەسەر رای گشتی

ئەوانەی مێژویان گۆڕی: یەکەم غانی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوەکەی هێرۆشیما

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: حەوت نازناو

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: مهاتما گاندی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کەمال ئەتا تورک 1881-1938

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کوڕی پینەچییەک

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: ئەو تیۆرەی هەمو تیۆرەکانی دیکەی گۆڕی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوێکی ریش سوری دیکە

...