پرسیارێک بکە:

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوەکەی هێرۆشیما

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوەکەی هێرۆشیما

چیت دەوێت لە هاری ترۆمان دا بیبینی، ئەوا دەتوانی بیبینیت: یا ئەوەتا ئەو پیاوەیە کە بۆمبی ئەتۆمی بەسەر هێرۆشیما و ناکازاکی دا خستەخوارەوە، یان ئەو پیاوەیە بە خستنە خوارەوەی بۆمبە ئەتۆمییەکە، یابانی ناچار کرد خۆی بدات بەدەستەوە و سنورێکی بۆ جەنگی دووەمی جیهانی دانا. تا ئەم ساتەوەختە، هێشتا ماری ترۆمان، لای خەڵکی شتێکی جیاوازە. هەندێک نووسەری ئەمریکی پێیانوایە یەکێکە لە گرنگترین سەرۆکەکانی مێژوو. کەچی "گۆر ڤیدال"ی نووسەر کە هاوڕێی کیندی بوو، پێیوایە ترۆمان لە هەمو شتێکدا پیاوێکی دڵڕەق و دڕندەیە. وەلێ لە سیاسەتی ناوخۆی ئەمریکی، ترۆمان یەکێکە لە دیارترین ئەندامەکانی ئەنجومەنی پیران، ئەو بەوە ناسرابوو کە کەسێکی سادە و خاکییە، چ لەو کاتەی جێگری سەرۆک بوو چ ئەو کاتەش بوو بە سەرۆک، تاقە ئارەزووی ژەنینی پیانۆ بوو. ساڵی 1884 لە یەکێک لە کێڵگەکانی میسوری لەخێزانێکی هەژارو دەستکورت لەدایکبووە. دوای دەرچوونی لە قوتابخانەی ناوەندی، وەک جوتیار دەستبەکار بووە، پاشان لە دەرمانخانە کاریکردووە، دواتر لە یەکێک لە بانکە بچووکەکان بووە بە فەرمانبەر. لە کاتی جەنگی یەکەمی جیهانی، لەگەڵ سوپای ئەمرکیا دەڕوات بۆ فەرەنسا، سەروەختێک دەگەڕێتەوە بۆ ئەمریکا، دوکانێک بۆ فرۆشتنی جلوبەرگی پیاوانە دەکاتەوە، بەڵام تێیدا سەرکەوتوو نابێت و مایەپوچی خۆی رادەگەیەنێت.

ترۆمان دەڵێت مرۆڤەکان تەبیعەتێکی لاوازیان هەیە، مرۆڤ زیاتر بەلای خراپەکاریدا دەڕوات. کاتێک پرسیاری خستنە خوارەوەی بۆمبە ئەتۆمییەکەی لێدەکەن، دەڵێت بڕیارێکی تۆقێنەر بوو. بەڵام بووە هۆی رزگارکردنی روبعە ملیۆنێک ئەمریکی. ترۆمان دوای جەنگ دەڕوات بۆ بۆتسدام، تاکو لەگەڵ رابەرانی هاوپەیمانەکان دانوستان بکات کە ستالین یەکێک بووە لە ئامادەبووان. لەو کات و ساتەدا بە یەکێک لە هاوڕێکانی دەڵێت، دڵنیایە گەلی سۆڤیەت ئاشتیان دەوێت، بەڵام چۆن چۆنی دەتوانرێت لە پشت ستالینەوە بەو ئاشتییە بگەین؟ 

ترۆمان بە درێژایی کاروبارە سیاسییەکانی، جەماوەرێکی زۆری هەبووە. ساڵی 1944 یەکێک بوو لەوانەی هەر لە سەرەتاوە سەرۆک رۆزفێلت، کردی بە جێگری خۆی. دوای ساڵێک کە رۆزفێڵت کۆچی دوایی دەکات، ترۆمان دەبێت بە سەرۆکی ئەمریکا. دوای ئەوە بە چەند هەفتەیەک، دەڕوات بۆ بۆتسدام و بڕیاری خستەنە خوارەوەی بۆمبە ئەتۆمییەکە دەردەکات. لەوێوە جەنگی سارد و جەنگی کوبا دەستپێدەکات. لەماوەی فەرمانڕەواییەکەیدا، ئاژانستی هەواڵگری مەرکەزی دادەمەزرێت، هەروەها پرۆژەی خاڵی چوارەم بۆ یارمەتی و کۆمەکی وڵاتانی جیهانی سێیەم دادەمەزرێنێت. ترۆمان بۆ جاری دووەم دەکرێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا، حوکمڕانییەکەی لەم جاری دووەمدا، پڕە لە رووداو. لەوانە کۆمۆنیستەکان لە چین دەسەڵات دەگرنە دەست، کۆمۆنیستەکان لەناوجەرگەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی فراوان دەردەکەون، ئەمەش دەبێت بەهۆی دەرکەوتنی سیناتۆر جۆزێف مەکارتی کە لە بواری کارگێریدا، سەرۆکایەتی چەندین هەڵمەتی چاکسازی کردووە. لەگەڵ هاتنی ساڵی 1953 ئاستی جەماوەریی ترۆمان زۆر خراپ بوو، بۆیە بڕیار دەدات چیتر بەشداری لە هەڵمەتی هەڵبژاردن نەکات کە لەو رۆژگارەدا "داویت ئێزنهاوەر"ی کۆمارییەکان بردنەوەی بەدەستهێنا و "ئەدلای ستیفنسۆن"ی دیموکراتەکان شکستی خوارد. ترۆمان ساڵی 1972 لە گۆشەگیری سیاسیدا کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە

نووسینی سمیر عطاللە، رۆژنامەی الشرق الاوسط، سێ شەممە5 مایس، 2020

ماڵپەڕی سەکۆ

سەکۆیەک بۆ هەمووان

سەکۆیەک بۆ بەرپرسیارێتی

 

ئەم ماڵپەڕە سەکۆیەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان. لێرە هاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی کوردستان بکەن و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن. ئامانج لەم سەکۆیە فراوانکردنی پانتایی دیموکراسی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتییە، هەروەها پەیڕەویکردنە لە بنەمای بەشداری هاوڵاتیان لە کاروباری گشتی و پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردا، کە بنەمایەکی هەرەگرنگی هەر سیستمێکی دیموکراسییە. گرفتێکی سەرەکی دیموکراسییەتی نوێنەرایەتی بریتییە لەو بۆشاییەی کە لەنێوانی هاوڵاتیان و نوێنەرانیان دروست دەبێ لەدوای هەڵبژاردن و لە کاتی حوکمڕانیدا، بۆیە پێویستە شێوازی جیاواز پیادە بکرێ بۆ کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ئەو بۆشاییە. ماڵپەڕی سەکۆ هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوی بۆشایی و دوریی نێوان هاوڵاتیان و پەرلەمانتارانی کوردستان، لەم سەکۆیە هاوڵاتیان دەتوانن پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتاران بکەن و زانیاری ئالوگۆڕ بکەن.

 

ئەم ماڵپەڕە لەلایەن ئینستتیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان (RID) سەرپەرشتی دەکرێ، و لەچوارچێوەی پڕۆگرامی پتەوکردنی دیموکراسی، بە هاوکاری فریاگوزاری مییللەتی نەرویجی (NPA).

کرتەی ئێرە بکە بۆ ئاراستەکردنی پرسیارێک یان بۆ خوێندنەوەی پرسیار و وەڵامەکانی سەکۆ 

69 پرسیار

3 وەڵام

13,233 بەکارهێنەر

چەند زانیاریەکی خێرا

کاتێ کۆرۆنا دەبێت بە شەماعەیەک بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ

سەرنجێکی خێرا لەسەر رای گشتی

ئەوانەی مێژویان گۆڕی: یەکەم غانی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوەکەی هێرۆشیما

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: حەوت نازناو

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: مهاتما گاندی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کەمال ئەتا تورک 1881-1938

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کوڕی پینەچییەک

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: ئەو تیۆرەی هەمو تیۆرەکانی دیکەی گۆڕی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوێکی ریش سوری دیکە

...