پرسیارێک بکە:

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کوڕی پینەچییەک

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کوڕی پینەچییەک

قەیسەری روسیا خۆی ناونابوو "باوکی میللەت"، شارەزایانی پڕوپاگەندە لای جۆزێف ستالین، بە ستالین-یان دەوت: "باوکە سەرۆکەکە"، شارگەلێکی زۆر ناوی ستالین-یان هەڵگرتبوو، پەیکەرێکی بێشومار بۆ وێنەکەی دروست کرابوو. ئەوانەی خۆشیاندەویست وەک کەسێکی سەرکەوتوو و بێ هەڵە لێیان دەڕوانی. کەچی نەیارەکانی پێیانوابوو لە مایکاڤیلییەکی دڕندە زیاتر هیچی دیکە نییە، مایکاڤیلییەک دوو دڵ نییە لە شکاندنی بەڵێن و پەیمان و ناردن و رەوانەکردنی نەیار و دوژمنەکانی بۆ مەرگ یان بۆ سیبیریا. وێنستۆن چەرچل کە هاوپەیمانێکی سەرسەختی ستالین بوو، لە بارەی ستالینەوە دەڵێت ئەو: "کەسێکی ئاڵۆزە پێچراوە بە پاساوەوە".

ستالین ساڵی 1879 لە گوندێکی بچوکی جۆرجیا کە پێیدەوترێت "گۆری"، بەم ناوە لەدایکبووە: "جۆزێف فیسار یۆنوفیس دجۆ گاشفلی". باوکی پیاوێکی پینەچی و سەرخۆش بووە. زۆرجار بێ هیچ هۆکارێک، کەوتووەتە لێدانی کوڕەکەی. دایکی جلشۆری ماڵان بووە، بە خۆشەویستییەوە کوڕەکەی بە "زوزو" بانگکردووە. دایکی ستالین ئافرەتێکی ئیماندار بووە، ویستوویەتی کوڕەکەی لە بواری کەهنوتیا کاربکات، بەڵام ستالین لەو دێرەی وانەی تیاخوێندووە، ئەو کتێبانەی خوێندووەتەوە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە خوێندنی ئاینییەوە نەبووە. لەبەر ئەوە بە تۆمەتی گومڕا دەرکراوە. ستالین لە تەمەنی بیست ساڵی لە دێرەوە روو دەکاتە کاری سیاسی و سەندیکایی، لە ماوەی دوانزە ساڵدا، شەش جار بۆ سێبریا دوور خراوەتەوە. هۆکاری یەکێک لەو جارانەی دوور خراوەتەوە، ئەوەیە بۆسەی بۆ ئەو گالیسکەیە دانابوو کە پارەی حکومەتی دەگواستەوە. بەوەش توانی نزیکەی 340 هەزار رۆبڵ بۆ حیزبی بەلشەفیک دابین بکات.

ستالین پێش ئەوەی تەمەنی بگات بە سی ساڵ، ناوی لە خۆی نا "ستالین"، واتە پۆڵا. یەکێک لە کارەکانی دیکەی، بەشداریکردنی بوو لە دامەزراندنی رۆژنامەی "پراڤدا" کە دەبێت بە رۆژنامەی فەرمی حیزب. کاتێک لە ساڵی 1917 ئازاد دەکرێت و دێت بۆ شاری پترۆگراد و پەیوەندی بە لینین-ەوە دەکات، تەمەنی چل ساڵ بووە. دوای مەرگی لینین لە ساڵی 1924، ئەوە ئاشکرا دەبێت کە لینین لە وەسیەتەکەیدا نووسیویەتی: "هاوڕێ ستالین، کە بووە بە سکرتێری گشتی حیزب، دەسەڵاتێکی زۆری لە دەستی خۆیدا کۆکردووەتەوە، بەڵام من دڵنیانیم لەوەی ئەو بزانێت بە باشی ئەو دەسەڵاتە زۆرە بەکاریبێنێت. ستالین پیاوێکی زۆر تووند و دڵڕەقە، ئەم هەڵەیە بۆ کەسێک لە پۆستی سکرتێری گشتی حیزبدا بێت، دەبێت بە کارەسات".

دوای مەرگی لینین، سێ کەس بۆ ماوەیەکی کورت حوکمڕانی وڵات بوون، ئەوانیش بریتی بوون لە ستالین و زینۆفیف و کامینیف. ترۆتسکی لە دەرەوە مایەوە، تا ئەو کاتەی دوای چەند ساڵێک لە مەکسیک کوژرا. دواتر ستالین بە تەواوەتی دەسەڵات دەگرێتە دەست و بە ئاگر و ئاسن حوکم دەکات، هەزاران کەس، بگرە مەلاین کەس بوونە قوربانی دەستی ستالین. لە پێشەوەی ئەو کەسانەی لەسەر دەستی ستالین بوونە قوربانی، ئەوانە بوون لە لینین-ەوە نزیکبوون و دڵسۆزی پرنسیپەکانی بوون. ستالین بەشی زۆری ئەو کەسانەی رەوانەی "دادگا" کرد، ئەم رەوانەکردنە بە هەڵمەتی پاککردنەوە ناسراوە و لە نێوان ساڵی 1934 بۆ 1937 بەردەوام بوو. لەو رۆژگارەدا رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، بە زمانێکی تەنزئامێز دەنووسێت: "لە تۆمەتەکان و دانپیانانەکانەوە، دەردەکەوێت ئەوانەی شۆڕشی بەلشەفیکیان هەڵیگرساند و ئەوانەی رژێمی سوڤیەتیان دامەزراند، ئەوانە ناپاکەکان بوون کە لەلایەن ژمارەیەک ناپاکی دیکە هاوکاری کرابوون".

ستالین نزیکەی بیست و نۆ ساڵ حوکمی سۆڤیەتی کرد، ساڵی 1953 بەهۆی جەڵتەیەکی تووندی مێشک، کۆچی دوایی دەکات. دوای مردنەکەی، نیکیتا خرۆشۆف جێگای دەگرێتەوە،  وتارێکی دوور درێژی خوێندەوە کە پڕ بوو لە ئیدانەکردنی قۆناغی فەرمانڕەوایی ستالین. زۆری نەبرد پەیکەر و وێنەکانی ستالین کە هەمو گۆڕەپانە گشتییەکانی پڕ کردبوو، دیارنەمان. تەنها یەک پەیکەر مایەوە، ئەویش ئەو پەیکەرە بوو کە لە شوێنی لەدایکبوونی "گۆری" دانرابوو. ستالین بەلای هەندێک کەسەوە، ترسناکترین ستەمکار بوو کە سەدەی بیستەم ناسیویەتی. کەچی لای هەندێکی دیکە بەشداربووە لە بنیاتنانی روسیای مۆدرێن. وەلێ لایەنی سێیەم پێیانوایە ئەگەر کارە تۆقێنەر و ترسناکەکانی ستالین و میراتەکەی نەبوایە، ئەوا تەمەنی یەکێتی سۆڤیەت درێژتر دەبوو.

سەرچاوە

نووسینی سمیر عطاللە، االشرق الاوسط، 1 مارس، 2020

ماڵپەڕی سەکۆ

سەکۆیەک بۆ هەمووان

سەکۆیەک بۆ بەرپرسیارێتی

 

ئەم ماڵپەڕە سەکۆیەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان. لێرە هاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی کوردستان بکەن و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن. ئامانج لەم سەکۆیە فراوانکردنی پانتایی دیموکراسی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتییە، هەروەها پەیڕەویکردنە لە بنەمای بەشداری هاوڵاتیان لە کاروباری گشتی و پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردا، کە بنەمایەکی هەرەگرنگی هەر سیستمێکی دیموکراسییە. گرفتێکی سەرەکی دیموکراسییەتی نوێنەرایەتی بریتییە لەو بۆشاییەی کە لەنێوانی هاوڵاتیان و نوێنەرانیان دروست دەبێ لەدوای هەڵبژاردن و لە کاتی حوکمڕانیدا، بۆیە پێویستە شێوازی جیاواز پیادە بکرێ بۆ کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ئەو بۆشاییە. ماڵپەڕی سەکۆ هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوی بۆشایی و دوریی نێوان هاوڵاتیان و پەرلەمانتارانی کوردستان، لەم سەکۆیە هاوڵاتیان دەتوانن پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتاران بکەن و زانیاری ئالوگۆڕ بکەن.

 

ئەم ماڵپەڕە لەلایەن ئینستتیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان (RID) سەرپەرشتی دەکرێ، و لەچوارچێوەی پڕۆگرامی پتەوکردنی دیموکراسی، بە هاوکاری فریاگوزاری مییللەتی نەرویجی (NPA).

کرتەی ئێرە بکە بۆ ئاراستەکردنی پرسیارێک یان بۆ خوێندنەوەی پرسیار و وەڵامەکانی سەکۆ 

69 پرسیار

3 وەڵام

13,234 بەکارهێنەر

چەند زانیاریەکی خێرا

کاتێ کۆرۆنا دەبێت بە شەماعەیەک بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ

سەرنجێکی خێرا لەسەر رای گشتی

ئەوانەی مێژویان گۆڕی: یەکەم غانی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوەکەی هێرۆشیما

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: حەوت نازناو

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: مهاتما گاندی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کەمال ئەتا تورک 1881-1938

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کوڕی پینەچییەک

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: ئەو تیۆرەی هەمو تیۆرەکانی دیکەی گۆڕی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوێکی ریش سوری دیکە

...