پرسیارێک بکە:

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کەمال ئەتا تورک 1881-1938

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کەمال ئەتا تورک 1881-1938

کەمال ئەتا تورک حەوت جار ناوی خۆی گۆڕیوە. ئەو کاتێک لە شاری سالۆنیک لە دایک دەبێت، ناوی دەنێن مستەفا. سەروەختێک دەچێتە قوتابخانە، بۆ ئەوەی لەو قوتابیانەی دیکە جیابکرێتەوە کە هەمان ناوی مستەفا-یان هەیە و ناوێکی بەربڵاوە، هەروەها لەبەر ئەوەی یەکێک لە مامۆستاکانی زۆر سەرسامە بەو توانا لەرادەبەردەری کە لە زانستی حساب دا هەیەتی، پێیدەڵێن مستەفا کەمال. وشەی کمال لە زمانی تورکیدا، هەمان ئەو مانایەی هەیە کە لە زمانی عەرەبیدا هەیەتی. لە جەنگی جیهانی یەکەم و دوای هێرش و پەلاماردانە بەناوبانگەکەی "دەردەنیل"، ناوی دەبێت بە مستەفا کەمال پاشا. لە تورکیای ئەو سەردەمەدا وشەی پاشا، نازناوێکی سەربازی بووەو هاوتایە لەگەڵ پلەی جەنەڕاڵ. پاشان دوای لەناوبردنی یۆنانییەکان لە ساڵی 1921، ناوی دەبێت بە مستەفە کەمال پاشای داگیرکەر. دوای ئەوە بە دە ساڵ، نازناوە سەربازییەکان رەتدەکرێنەوە و نامێنن، ناوی دەبێتەوە بە مستەفا کەمالی داگیرکەر. ساڵی 1934 فەرمانێک دەردەکات و داوا لە هەمو تورکێک دەکات، دەبێت ناوێکی هەبێت کە لە کولتوورەوە وەرگیرابێت. خۆشی ناو دەنێت ئەتا تورک، واتە باوکی تورکیا. لە راستیدا ئەو هەر ناوەکانی خۆی نەگۆڕی، بگرە تەواوی زمانی تورکی گۆڕی و وایکرد بە پیتی لاتینی بنووسرێت. لەپاڵ ئەوەشدا ناوە لاتینییەکانی کرد بە تورکی، بۆ نمونە لە بری ئەوەی بڵێن " Table D’hote" دەوترا " Tabblot ".  ئەتا تورک بەوەشەوە نەوەستا، تەنانەت پایتەختی تورکیاشی گۆڕی، پایتەختی لە سەتەنبوڵەوە کرد بە ئەنقەرە لە بەرزاییەکانی ئەنادۆڵ.

تا ئێستاش یەک نازناو نییە بە رەهای بوترێت بە دامەزرێنەرەکەی تورکیای نوێ، هەندێک پێیانوایە دیکتاتۆرە، هەندێکی دیکە پێیانوایە نوسخەیەکە لە بوترسی گەورە. هەندێک لە نووسەرانی ئەو قۆناغە، پێیانوابوو پیاوێکە زۆر لە مۆسۆلۆنی و هێتلەر دڵڕەق تر بووە. ئەتا تورک هەمو جیهانی تووشی واقوڕمان کرد، کاتێک شەپازلەیەکی لە باڵیۆزێکی عەرەب دا، چونکە ئەو دیبلۆماتکارە بەدبەختە، هێشتا بەوەی نەزانیبوو نابێت "تەربوش" لەسەر بکات کە ئەو لە تورکیا قەدەغەی کردبوو. ئەتا تورک کەسێک بوو پڕ بوو لە ناکۆکی، بۆ نمونە ساڵی 1918 لەگەڵ "بهادین"ی جێنشین/ ولی عهد، رۆشت بۆ بەرلین، تاکو لەگەڵ سەرکردایەتی ئەڵمانیا دانوستان بکەن. کەچی دوای سێ ساڵ دووریخستەوە. دوای راگەیاندنی ئاگربەست، ئەتا تورک وەک سەرپەرشتیارێکی گشتی نێردرا بۆ سەرکوتکردنی بزووتنەوەی یاخیبووەکانی گرجستان، بەڵام لەبری ئەوەی بزووتنەوەکە سەرکوت بکات، بووە رابەریان. ساڵی 1926 هەوڵی تیرۆرکردنی درا، بەڵام هەوڵەکە سەرینەگرت و هەمو سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆنی لەسێدارەدا. ئەتا تورک بە بۆنەی لەسێدارەدانی ئەو سەرکردانەوە، لە کۆشکە گوندییەکەی، هەمو دیبلۆماتکارەکان بانگهێشتی ئاهەنگێکی تایبەت دەکات. کاتێک ئامادەبووان لە دوای کۆتایی هاتنی ئاهەنگەکە، لە کۆشکەکە هاتنەدەرەوە تا بڕۆنەوە بۆ ماڵەکانیان، بینییان تەرمەکان بە درەختەکانەوە شۆڕبوونەتەوە.

دوو کەس کۆنترۆڵی ژیانی ئەتا تورک-یان کردبوو، ئەوانیش دایکی و نەخۆشییەکەی بوو. بەرامبەر بە دایکی، لەیەککاتدا هەم خۆشیدەویست و هەم رقی لێی دەبوەوە. جارێک دەریدەکرد و جارێکی دی دەیهێنایەوە، تا ئەو کاتەی دایکی لە کۆشکە لادێییەکەیدا لە کانکایا کۆچی دوایی دەکات. بەڵام سەبارەت نەخۆشییەکەی دەوترێت ئێش و ئازاری نەخۆشییەکەی، هۆکارێک بووە بۆ هەڵچوونە چاوەڕوان نەکراوەکانی.

ئەتا تۆرک ساڵی 1881 لە باوکێکی فەرمانبەر لە بەرێوەبەرایەتی گومرک (وەک هێتلەر) لەدایکبووە. وەلێ دایکی، ئافرەتێکی خاوەن کەسایەتی بەهێز بووە، ویستویەتی کوڕەکەی بڕواتە ریزی زاناکان و شێخەکانەوە. باوکی دایکی بە ئەسڵ ئەلبانی بووە و ناوی "عەلی رەزا" بووە، دایکی دایکی ناوی "زبێدە" بووە و کچی جوتیارێکی تورک بووە کە هاوسەرەکەی خەڵکی مەکدۆنیا بووە. ئەتا تورک پاڵەوانێکی سەربازی بوو، لەو پاڵەوانانەی لە مێژوودا توانایان هەبووە. هاوسەردەمەکانی ئەو دەوڵەتی تازەیان دامەزراندووە، بەڵام ئەو لە وێرانەیەکەوە تورکیای نوێی دروست کرد. ساڵی 1923 دەوڵەتەکەی راگەیاند، تا ساتەوەختی مردنی لە ساڵی 1938 لە دەسەڵاتدا مایەوە. لەو ساڵەدا بە نەخۆشی تێچوونی جگەر مردووە، ئەوە ئەو نەخۆشییە بوو کە بە هۆی زۆر خواردنەوەی شەرابەوە، بە درێژایی ژیانی بەدەستییەوە ناڵاندوویەتی.

سەرچاوە:

نووسینی سمیر عطاللە، رۆژنامەی الشرق الاوسط، 2 مارس، 2020

ماڵپەڕی سەکۆ

سەکۆیەک بۆ هەمووان

سەکۆیەک بۆ بەرپرسیارێتی

 

ئەم ماڵپەڕە سەکۆیەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان. لێرە هاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی کوردستان بکەن و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن. ئامانج لەم سەکۆیە فراوانکردنی پانتایی دیموکراسی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتییە، هەروەها پەیڕەویکردنە لە بنەمای بەشداری هاوڵاتیان لە کاروباری گشتی و پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردا، کە بنەمایەکی هەرەگرنگی هەر سیستمێکی دیموکراسییە. گرفتێکی سەرەکی دیموکراسییەتی نوێنەرایەتی بریتییە لەو بۆشاییەی کە لەنێوانی هاوڵاتیان و نوێنەرانیان دروست دەبێ لەدوای هەڵبژاردن و لە کاتی حوکمڕانیدا، بۆیە پێویستە شێوازی جیاواز پیادە بکرێ بۆ کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ئەو بۆشاییە. ماڵپەڕی سەکۆ هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوی بۆشایی و دوریی نێوان هاوڵاتیان و پەرلەمانتارانی کوردستان، لەم سەکۆیە هاوڵاتیان دەتوانن پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتاران بکەن و زانیاری ئالوگۆڕ بکەن.

 

ئەم ماڵپەڕە لەلایەن ئینستتیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان (RID) سەرپەرشتی دەکرێ، و لەچوارچێوەی پڕۆگرامی پتەوکردنی دیموکراسی، بە هاوکاری فریاگوزاری مییللەتی نەرویجی (NPA).

کرتەی ئێرە بکە بۆ ئاراستەکردنی پرسیارێک یان بۆ خوێندنەوەی پرسیار و وەڵامەکانی سەکۆ 

69 پرسیار

3 وەڵام

13,234 بەکارهێنەر

چەند زانیاریەکی خێرا

کاتێ کۆرۆنا دەبێت بە شەماعەیەک بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ

سەرنجێکی خێرا لەسەر رای گشتی

ئەوانەی مێژویان گۆڕی: یەکەم غانی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوەکەی هێرۆشیما

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: حەوت نازناو

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: مهاتما گاندی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کەمال ئەتا تورک 1881-1938

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کوڕی پینەچییەک

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: ئەو تیۆرەی هەمو تیۆرەکانی دیکەی گۆڕی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوێکی ریش سوری دیکە

...