پرسیارێک بکە:

ئەوانەی مێژویان گۆڕی: یەکەم غانی

ئەوانەی مێژویان گۆڕی: یەکەم غانی

"کوامی نیکرۆما" یەکەم ئەفریقی بوو، لە کۆڵۆنیاڵیزمێکی/ موستەعمەرەیەکی ئەفریقی، بوو بە سەرۆک وەزیران و، یەکێکە لە کەسایەتییە دیار و ناودارەکانی ئەفریقا لە نیوەی یەکەمی سەدەی رابردوو. بۆ چەندین ساڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خوێندوویەتی. بەڵام لە کاری سیاسی خۆیدا، پرنسیپی سۆسیالیزمی پیادە دەکرد، هەروەها یەکێک بوو لە دامەزرێنەر و سەرکردەکانی وڵاتانی بێلایەن بوو. جگە لەوانە یەکێک بوو لە سەرکردە بەراییەکانی بزوتنەوەی ناسیۆنالیزم لە کیشوەرە رەشەکە.

غانا پێش ئەوەی سەربەخۆیی بەدەست بێنێت، پێیدەوترا "کەنارە ئاڵتونییەکە". بەڵام وشەی "غانا" وەرگێڕانی خۆماڵی ئەو وشەیەیە کە ئینگلیز بۆ شارەکە دایاننابوو. ئەزمونی غانا لەگەڵ کوامی نیکرۆما، چاوەڕێی ئەوەی لێدەکرا ببێت بە ئەزمونێکی نمونەیی لە ئەفریقا کە تازەکی سەربەخۆیی بەدەستهێنابوو. بەڵام گەندەڵی ئیداری و بەرتیل و مەحسوبییەت، ئەوەندەی نەبرد ئەو ئەزمونە تازەیەی وێران کرد و یەکەم ئەزمونی دیموکراسی لە فەریقا، گۆڕی بۆ وانەیەک لە دیکتاتۆریەت. شاری "ئەکرا"ی پایتەخت، یەکێک بوو لە شارە جوانەکانی ئەفریقا، سەروەختێک وڵات سەربەخۆیی وەردەگرێت، حکومەت ئەو باڵەخانەیە دەکاتە بنکەی سەرەکی کارەکانی خۆی؛ کە ساڵی 1661 لەلایەن بازرگانە دانیمارکییەکانەوە دروست کرابوو، ئەو بازرگانە دانیمارکییانە بازرگانییان بە کۆیلەکانەوە دەکرد. بازرگانە دانیمارکییەکان ئەو زەویەی باڵەخانەکەی لەسەر دروست کراوە، بە حەوت پلێتی زێڕ کڕیبوویان. دواتر پورتوگالییەکان دێن و ئەو قەڵا سپییە قەشەنگە داگیر دەکەن. پاشان دانیمارکییەکان دێنەوە و سەرلەنوێ داگیری دەکەنەوە. کە وڵات دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی بەریتانییەکان، قەڵاکەیان کرد بە شوێنی چاکردنەوەی نەخۆشییە عەقڵییەکان. وەلێ لە ساڵی 1900 بووە ناوەندی سەرەکی کارگێڕی، پاشان بووەتە بنکەی حوکمی نیشتیمانی.

کوامی نیکرۆما لە سەرەتای ژیانی سیاسیدا، لە گەڕەکێک لە گەڕەکەکانی "ئەکرا"ی پایتەخت و لە ماڵێکدا دەژیا کە هاوڕێیەکی پێیدابوو. هاوڕێکەی وێنەگرێکی غانی دەوڵەمەند بوو. کاتێک کوامی دەبێتە خاوەنی یەکەم ئۆتۆمۆبێلی کادیلاکی رەش، دەنگۆی ئەوە لە وڵاتدا بڵاوبوەوە کە یەکێک لە دەوڵەمەندە گومانلێکراوەکان پێشکەشی کردووە، لەبەرامبەر هەندێک خزمەتگوزاری. بەڵام نیکرۆما ئەوەی رەتکردەوە و وتی بۆ کڕینی ئەو ئۆتۆمۆبێلە، پارەی قەرز کردووە. کەچی لە کۆتایی ساڵانی حوکمڕانییەکەیدا، ئەوە زانراوە هاوسەرەکەی لەسەر سیسەمێک دەنووست لە زێڕ دروست کرابوو. کوامی نیکرۆما ساڵی 1909 لە گوندێکی بچووک کە پێیدەوترێت "نکرۆفل" و نزیک لە سنوری ساحل عاجی فەرەنسای ئەو رۆژگارە لە دایکبووە، ناونانی بە "کوامی" لەوێوە سەرچاوەی وەرگرتووە کە ئەو وشەیە، بە زمانی لۆکاڵی بە مانای شەممە دێت، کوامی لەو رۆژەدا هاتووەتە دنیاوە. سەرەتای خوێندنی لای تەبشیرییەکان بووە، پاشان لە تەمەنی هەژدە ساڵیدا بووە بە مامۆستا. ئینجا یەکێک لە مامەکانی دەینێرێت بۆ زانکۆی "لنکۆلن" لە ویلایەتی بنسلڤینیا، ئەو زانکۆیە گرنگترین دەزگای زانستی قوڵەرەشەکان بووە لە ئەمریکا. لەوێ دەبێتە سەرۆکی سەندیکای خوێندکارانی ئەفریقا لە ئەمریکا و کەنەدا. دوای ئەمرکیا، چەندین ساڵ لە زانکۆکانی لەندەن بەسەر دەبات. کاتێک دەگەڕێتەوە غانا و دەست دەکاتەوە بە کاری سیاسی، وەک سەرۆک وەزیران هەڵدەبژێردرێت. لە ساڵی 1960 کۆماری غانا رادەگەیەنێت و خۆی وەک سەرۆکی هەتا هەتایی دادەنێت. بەڵام ساڵی 1966 لە کاتێکدا بەسەردان دەڕوات بۆ پەکین، کودەتایەکی سەربازی لە وڵاتەکەیدا روودەدات و کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی دێنێت. هەزارن کەس کە جاران چەپڵەیان بۆ لێدەدا، ئەمجارەیان لە خۆشی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتەکەی، ئاهەنگیان دەگێڕا. ساڵی 1972 یەکەم سەرۆکی ئەفریقی کە سەربەخۆیی بۆ وڵاتەکەی بەدەستهێنا، لە تاراوگە و بەهۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن کۆچی دوایی دەکات. 

سەرچاوە:

سمیرعطاللە، رۆژنامەی الشرق الاوسط، هەینی 8 مایس، 2020

………………………….

ماڵپەڕی سەکۆ

سەکۆیەک بۆ هەمووان

سەکۆیەک بۆ بەرپرسیارێتی

 

ئەم ماڵپەڕە سەکۆیەکە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و نوێنەرانیان لە پەرلەمانی کوردستان. لێرە هاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتارانی کوردستان بکەن و گفتوگۆیان لەگەڵ بکەن. ئامانج لەم سەکۆیە فراوانکردنی پانتایی دیموکراسی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرپرسیارێتییە، هەروەها پەیڕەویکردنە لە بنەمای بەشداری هاوڵاتیان لە کاروباری گشتی و پرۆسەی دروستکردنی بڕیاردا، کە بنەمایەکی هەرەگرنگی هەر سیستمێکی دیموکراسییە. گرفتێکی سەرەکی دیموکراسییەتی نوێنەرایەتی بریتییە لەو بۆشاییەی کە لەنێوانی هاوڵاتیان و نوێنەرانیان دروست دەبێ لەدوای هەڵبژاردن و لە کاتی حوکمڕانیدا، بۆیە پێویستە شێوازی جیاواز پیادە بکرێ بۆ کەمکردنەوە یان نەهێشتنی ئەو بۆشاییە. ماڵپەڕی سەکۆ هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوی بۆشایی و دوریی نێوان هاوڵاتیان و پەرلەمانتارانی کوردستان، لەم سەکۆیە هاوڵاتیان دەتوانن پرسیار ئاڕاستەی پەرلەمانتاران بکەن و زانیاری ئالوگۆڕ بکەن.

 

ئەم ماڵپەڕە لەلایەن ئینستتیوتی ریفۆرم بۆ گەشەپێدان (RID) سەرپەرشتی دەکرێ، و لەچوارچێوەی پڕۆگرامی پتەوکردنی دیموکراسی، بە هاوکاری فریاگوزاری مییللەتی نەرویجی (NPA).

کرتەی ئێرە بکە بۆ ئاراستەکردنی پرسیارێک یان بۆ خوێندنەوەی پرسیار و وەڵامەکانی سەکۆ 

69 پرسیار

3 وەڵام

13,234 بەکارهێنەر

چەند زانیاریەکی خێرا

کاتێ کۆرۆنا دەبێت بە شەماعەیەک بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ

سەرنجێکی خێرا لەسەر رای گشتی

ئەوانەی مێژویان گۆڕی: یەکەم غانی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوەکەی هێرۆشیما

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: حەوت نازناو

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: مهاتما گاندی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کەمال ئەتا تورک 1881-1938

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: کوڕی پینەچییەک

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: ئەو تیۆرەی هەمو تیۆرەکانی دیکەی گۆڕی

ئەوانەی مێژوویان گۆڕی: پیاوێکی ریش سوری دیکە

...