بنەماکانی دەوڵەتی یاسا و دڵنیایی بەدیهێنانی

بنەماکانی دەوڵەتی یاسا و دڵنیایی بەدیهێنانی

یەکەم: بنەماکانی دەوڵەتی یاسا

دەوڵەتی یاسا ئەو دەوڵەتەیە کە پابەندو ملکەچی یاسایە، چ دەسەڵاتەکەی و چ هاوڵاتییەکانی، بوونی ئەم جۆرە دەوڵەتە، پێوستی بە هەندێک بنەما هەیە کە بریتین لە:

1-بوونی دەستور

ئەم دەوڵەتە پێویستە دەستورێکی هەبێت، سا ئەو دەستورە نووسراوبێت و دەنگی لەسەردرابێت یان تەنها رەشنووسێک بێت و جارێ نەخرابێتە بواری دەنگدانەوە. گرنگە لەم دەستوورەدا دەسەڵاتەکانی حکومەت و ماف و ئەرکەکانی حکومەتی و ماف و ئەرکەکانی هاوڵاتیانی دەستنیشان کرابێت. جگە لەوە پەیوەندی نێوان دەسەڵاتەکان و شێوەی دەوڵەتەکە دەستنیشان کرابێت. هەروەها تێیدا سیستمی حوکمڕانی خرابێتە ڕوو.

2-ریزبەندی یاساکان

مەبەست لە ریزبەندی یاساکان، مانای وایە دەوڵەتەکە لەسەر بنەمای سیستمە یاساییەکەی و ریزبەندی یاساکانی، لە ڕووی بەهاو هێزەوە، راوەستاوە.  بەو مانایەی ئەو یاسایەی پلەیەک لە خوارەوەیە، پشت بەو یاسایە دەبەستێت کە پلەیەک لەسەرەوەی خۆیدایە. ریزبەندییەکەش بەم جۆرەیە:

-دەستور

-یاسا ئاساییەکان

-یاسا ئیدارییەکان

-ئەو یاسا ئیداریانەی لە دەسەڵاتە ئیدارییە نزمەکانەوە دەردەچێت.

3-پابەندبوونی ئیدارە بە یاساکانەوە

پابەندبوونی ئیدارە بە یاساکانەوە، دەبێتە فاکتەری پاراستنی مافی تاکەکان و ئازادییەکانیان، ئەم پرنسیپە بەرەو پرنسیپێکی دیکەمان دەبات کە بریتییە لە سەروەری یاسا. مەبەست لە ئیدارە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتە. ئەگەر ئیدارە ملکەچی یاسا بوو، ئەوا ئەوە دەبێتە هۆکاری پاراستنی مافەکانی تاک و ئازادییەکانیان.بەڵام گەر ئیدارە ملکەچی یاساکان نەبوو، ستەم لە تاکەکان دەکات و ئازادییەکانیان پێشێل دەکات. ئەو دەوڵەتەی ملکەچی یاسایە، دەوڵەتێکی یاساییە و پێچەوانەکەشی دەوڵەتێکی نایاساییە.

4-داننان بە ماف و ئازادییە تاکە کەسییەکان

لەپێناو ئەوەی دەوڵەت ببێتە دەوڵەتێکی یاسایی، پێویستە لەسەری دان بە ماف و ئازادییە تاکە کەسییەکاندا بنێت. چونکە ئامانجی دەوڵەتی یاسا بریتییە لە پارێزگاریکردنی ماف و ئازادییە تاکە کەسییەکان، لە بواری سیاسی و ئابوری و بیکری و ئاینی.

دووەم: زامنکردنی بەدیهێنانی بنەماکانی دەوڵەتی یاسا

فوقەها هاوچەرخەکان بۆ بەدیهێنانی بنەماکانی دەوڵەتی یاسا، کۆمەڵێ زامنکردنیان دەستنیشان کردووە کە پێویستن بۆ بەدیهێنانی ئەو بنەمایانە، ئەو زامنکردنانەش بریتین لە:

1-جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لەیەکتر

ئەم پرنسیپە زامنی پابەندبوون و ملکەچی دەوڵەت دەکات بۆ یاساکان، ئەمە زەمانەتێکی گرنگ و کاریگەرە، بەڵام رەچاونەکردنی یان پابەندنەبوون پێیەوە، مانای وا نییە دەوڵەتی یاسا دروست نابێت. ئەزموونەکان سەلماندویانە ئەم پرنسیپە، واتە پرنسیپی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لەیەکتر، بەشێوەیەکی چالاک و کاریگەر بەشداربووە بۆ پابەندبوون و ملکەچبوونی دەوڵەت بۆ یاساکان.

2-رێخستنی چاودێری دادگا

مەبەست لێی ملکەچی کاری دەستە گشتییەکانە لەبەرامبەر دادگای تایبەتمەند کە مافی گفتوگۆو لێپرسینەوەی هەیە لە  رەفتارو هەڵسوکەوتی دەستەکان. ئەم زەمانەتە لە سەرجەم زەمانەتەکانی دی بەهێزترە.

3-پراکتیزەکردنی سیستمی دیموکراسی

یاساناسەکان دەڵێن ئەم پرنسیپە، یەکێکە لە پرنسیپەکانی زەمانەتی دەوڵەتی یاسا. کرۆکی ئەم پرنسیپە بریتییە لە رێخستنی حوکم بە شێوەیەک مەحکومکراوەکان، مافی هەڵبژاردنی دەسەڵاتدارەکەیان هەبێت و بەشداری لە دەسەڵاتدا بکەن و چاودێریشی بکەن و گەر پێویست بکات لایببن و لە دەسەڵات و حوکم دووریبخەنەوە.

سەرچاوە:

1- https://ar.wikipedia.org

2- www.google.iq

ماڵپەڕی سەکۆ

سەکۆیەک بۆ هەمووان

سەکۆیەک بۆ بەرپرسیارێتی

 

69 پرسیار

3 وەڵام

6,227 بەکارهێنەر

مەرجەکانی بەشداریکردن لەم سەکۆیە

هەموو کەسێک مافی بەشداریکردنی هەیە لەم سەکۆیە بەمەرجێک کە:

١. خۆی تۆمار بکات لە بژاردەی “چوونە ژوورەوە”

٢. ئەو پرسیارانەی کە ئاڕاستەی پەرلەمانتاران دەکرێ، پێویستە دوور بێ لە ناوزڕاندن و هێرش بۆ سەر کەسایەتی پەرلەمانتاران.

٣. بەهەمان شێوە وەڵامی پەرلەمانتاران پێویستە دوور بێ لە هەڵچوون.

٤. پرسیارەکان، بەهەمان شێوە وەڵامەکانیش، پێویستە بابەتیانە بن، واتە لەچوارچێوەی کاری پەرلەمان و پەرلەمانتاری بن.

٥. هەموو پرسیار و وەڵامێک بە فیلتەری شیاندا تێدەپەڕێت، بۆ ئەوەی خۆمان بەدوور بگرین لە گفتوگۆی بێهودەو، بۆ ئەوەی لە ئامانجەکانی ئەم سەکۆیە لانەدەین.

 

سوپاس بۆ هاوکاری هاوڵاتیان و پەرلەمانتاران بۆ فراوانکردنی ئەم سەکۆیەو پانتایی گفتوگۆی دیموکراسیانە، هەروەها بۆ بەرفراوانکردنی فەزای بەشداری گشتی.

 

 

 

 

 

 

 

...