شێوازی سانت لیگۆ بۆ هەژمارکردنی دەنگەکان

شێوازی سانت لیگۆ بۆ هەژمارکردنی دەنگەکان

ئەم رێگایە ساڵی 1910 داهێنراوە، یەکەم بەکارهێنانی ساڵی 1951 بوو لە نەرویج و سوید، شێوازی دابەشکردنەکە بەم جۆرەی خوارەوەیە:

یەکەم: دابەشکردنی دەنگی هەر حیزبێک بەسەر ژمارە تاکەکان (1، 3، 5، 7، 9،...)

دووەم: لە دوای تەواوبوونی پرۆسەی دابەشکردنەکە، گەورەترین ژمارەکان کورسی وەردەگرن.

نموونە: بازنەیەکی هەڵبژاردن لە 5 کورسی پێکدێت.

 ژمارەی دەنگە راستەقینەکان 75000 هەزار دەنگە

ژمارەی حیزبە رکابەرەکان 4 حیزبە

ناوی حیزب

ژمارەی ئەو دەنگانەی حیزب بەدەستی هێناوە

دابەشکردن بەسەر 1

دابەشکردن بەسەر 3

دابەشکردن بەسەر 5

کۆی کورسییەکانی حیزب

أ

35,000

35,000

11,666

7,000

2

ب

21,000

21,000

7,000

4,200

1

ج

11,000

11,000

3,666

2,200

1

د

8,000

8,000

2.666

1,600

1

کۆی گشتی

75,000 

کۆی گشتی کورسییەکان

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

پراکتیککردن

-لەسەرەوە بە دوای یەکەم گەورەترین ژمارەدا دەگەڕێن کە دەکاتە ژمارە (35000)، ئەم ژمارەیە پشکی حیزبی (ا) و کورسییەک وەردەگرێت

- بە دوای دووەم گەورەترین ژمارەدا دەگەڕێن کە دەکاتە ژمارە (21000، )- ئەم ژمارەیە پشکی حیبزی (ب) و کورسییەک وەردەگرێت

-بەدوای سێیەم گەورەترین ژمارەدا دەگەڕێن کە دەکاتە ژمارە (11666)، ئەم ژمارەیە پشکی حیزبی (ا)و کورسییەک وەردەگرێت.

-بە دوای چوارەم گەورەترین ژمارەدا دەگەڕێن کە دەکاتە ژمارە (11000)، ئەم ژمارەیە پشکی حیزبی (ج) و کورسییەک وەردەگرێت.

-بەدوای پێنجەم گەورەترین ژمارەدا دەگەڕێن کە دەکاتە ژمارە (8000)، ئەم ژمارەیە پشکی حیزبی (د) و کورسییەک وەردەگرێت.

 تێبینی:

 ئەم شێوازە لە هەژمارکردنی دەنگەکان، دەرفەتی زیاتر دەبەخشێت بە حیزبە بچووکەکان تا کورسی بەدەستبێنن. ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی ژمارەی حیزبەکان لە ئەنجومەنی نیشتیمانی یاسادانان. بەڵام شارەزایان لەسەر ئەم شێوازە تێبینیان هەیە، ئەوان باس لەو جیاوازییە گەورەیە دەکەن کە لە بە های کورسییەکدا هەیە. واتە دەنگی پێویست بۆ بەدەستهێنانی کورسییەک. لە نمونەکەی سەرەوە حیزبی (ا) بۆ وەرگرتنی یەک کورسی، 23333 دەنگی پێویست بووە. بەڵام حیزبی (د) بۆ وەرگرتنی تاقە کورسییەکەی پێویستی بە تەنها 8000 هەزار دەنگ بووە.  ئەم جیاوازییە گەورەیە لە بەهای کورسی، یەکێکە لەو رەخنە جدییانەی لەم شێوازە دەگیرێت. ئەمە جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر حیزبی بچووک دەگەیەنێتە پەرلەمان، بەمەش بڕیاردان لەناو پەرلەماندا زەحمەت دەبێت.

نمونەیەکی دی

با وای دانێین بازنەیەکی هەڵبژاردن لە 10کورسی پێکهاتووە، ژمارەی دەنگە راستەقینەکانی ئەو بازنەیە بریتییە لە 100 هەزار دەنگ. لەم بازنەیەدا 5 کیانی سیاسی بۆ وەرگرتنی کورسییەکان، ململانێیان کردووە. ئەنجامەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

کیانی سیاسی

ژمارەی دەنگەکان

دابەشکردن  بەسەر

1.9

3

5

7

9

ئەلف

40000

21052

13333

8000

5714

4444

ب

26000

13684

8666

5200

3714

2888

ج

18000

9473

6000

3600

2571

2000

د

10000

5263

3333

2000

1428

1111

ه

6000

3157

2000

1200

857

666

کۆی گشتی

100000

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

دابەشکردنی کورسییەکان لە نێوان کیانەکان، لەسەر بنەمای ژمارەی دەنگەکان کە بە دەستیان هێناوە.

 

کورسی پەرلەمانی

ژمارەی دەنگەکان

کیان/ لیست

1

21052

ئەلف

2

13684

ب

3

13333

ئەلف

4

9473

ج

5

8666

ب

6

8000

ئەلف

7

6000

ج

8

5714

ئەلف

9

5263

د

10

5200

ب

 

دابەشکردنی کورسییەکان بە پێی کیانەکان یان لیستەکان

 

کورسی پەرلەمانی

لیست

ژمارەی کورسی

1

ئەلف

4

2

ب

3

3

ج

2

4

د

1

5

ه

-

 

سەرچاوە

http://www.shababek.de

http://www.alwaght.com

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ماڵپەڕی سەکۆ

سەکۆیەک بۆ هەمووان

سەکۆیەک بۆ بەرپرسیارێتی

 

69 پرسیار

3 وەڵام

6,227 بەکارهێنەر

مەرجەکانی بەشداریکردن لەم سەکۆیە

هەموو کەسێک مافی بەشداریکردنی هەیە لەم سەکۆیە بەمەرجێک کە:

١. خۆی تۆمار بکات لە بژاردەی “چوونە ژوورەوە”

٢. ئەو پرسیارانەی کە ئاڕاستەی پەرلەمانتاران دەکرێ، پێویستە دوور بێ لە ناوزڕاندن و هێرش بۆ سەر کەسایەتی پەرلەمانتاران.

٣. بەهەمان شێوە وەڵامی پەرلەمانتاران پێویستە دوور بێ لە هەڵچوون.

٤. پرسیارەکان، بەهەمان شێوە وەڵامەکانیش، پێویستە بابەتیانە بن، واتە لەچوارچێوەی کاری پەرلەمان و پەرلەمانتاری بن.

٥. هەموو پرسیار و وەڵامێک بە فیلتەری شیاندا تێدەپەڕێت، بۆ ئەوەی خۆمان بەدوور بگرین لە گفتوگۆی بێهودەو، بۆ ئەوەی لە ئامانجەکانی ئەم سەکۆیە لانەدەین.

 

سوپاس بۆ هاوکاری هاوڵاتیان و پەرلەمانتاران بۆ فراوانکردنی ئەم سەکۆیەو پانتایی گفتوگۆی دیموکراسیانە، هەروەها بۆ بەرفراوانکردنی فەزای بەشداری گشتی.

 

 

 

 

 

 

 

...