نەخشەڕێگایەکی سەرەتایی بۆ دامەزراندنی سندوقی داهاتەکانی نەوت و گاز

لاوک سەڵاح
بۆ ئەم پرۆژەیە گرنگە؟
ئەم نەخشەڕێگا ستراتیژییە، کە بۆ پیادەکردنی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی (2015)ی ی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانە، بۆ دامەزراندنی "سندوقی کوردستان بۆ داهاتەکانی نەوت و گاز". کۆڵەکەیەکی گرنگی حکومڕانی هاوچەرخە، بە بەراورد بە ئەزمونی وڵاتانی وەک نەرویچ و جەزائیر و چەند وڵاتیکی ئەفریقی وعەرەبی دیکە، لەگەڵ رۆڵی زانکۆی کۆڵۆمبیا لە ئەزمونی نەرویجدا ئامادەکراوە بە مەبەستی:
* باشتر رێکخستنەوەی داهاتی هەرێم لە نەوت و گاز: گواستنەوە لە دۆخی لەعنەتییەوە بۆ خۆشگوزەرانی!
* هێنانەکایەی شێوازێکی ستاندەردی جیهانی بۆ بەڕێوەبردن و ئیدارەدان و میکانیزم و چاودێریکردنی کاری سندوقەکە.
* پتەوکردنی پرۆسەی پلاندان و پلانی فریاگوزاری بۆ ئایندە، بە پێشکەشکردنی چارەسەری ئیداری و ئابوری و تەنانەت سیاسی لە دارشتنی بودجەی گشتی و بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگارییەکان و ریسکەکانی ئایندە.
* دەبێتە بنەما و کۆڵەکەیەک بۆ پاراستنی داهات و سەرمایەکانی نەوت و گاز بە جۆرێک لە مەودایەکی دووردا سندوقی نەوەکانی ئاییندە دامەزرێت.
* یارمەتی پلانی پەرەسەندنی ئابوری دەدات؛ دەستنیشانکردنی وردی داهات وخەرجییەکانە.
* پاراستنی سەرمایەی نەوت و گازی هەرێم بۆ نەوەکانی ئایندە.
* ئەگەر بکرێت لە دور مەودادا ئەم سەرمایە بکرێتە جۆرێک لە ئوسۆڵی دارایی لە بازارە جیهانییەکاندا.
* ئیدارەدانی چاوەڕوانی هاوڵاتیان لەم سەرمایە بە پیادەکردنی پرۆسەیەکی شەفاف.

چارەسەری ئاڵنگارییەکانی بواری نەوت و گاز؟
* بونی ئامار و داتای تەواو سەبارەت بە داهات و خەرجی.
* پێگەیاندنی کارمەندی دەوڵەتی بەتوانا بە ستاندەردی جیهانی بۆ ئیدارەدانی پیشەیی سەرمایەکە.
* بونی دەستەیەک کە بتوانێت سیاسەتێکی ستراتیژی بۆ داهاتو داڕێژێت.
* کەمکردنەوەی ململانێی نێو پارتە سیاسییە لۆکەڵەکان کە کاریگەری خراپی بەسەر ئەم بوارەدا هەیە.
* رێکخستنەوەی دابەشبونی سەرمایەی نەوت و گاز لە پێگەی جوگرافی پارتە سیاسییەکان کە زۆر جار دەبێتە چەک و دژی یەک بەکار دێن.
* سەقامگیری پەیوەندی سیاسی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ کار لەسەر دامەزراندی پرۆژەیەک بۆ گەشەسەندنی سیاسی وئابوری دەکات.
* بەکارنەهێنانی هەمو سەرمایەکە لە ناوخۆدا.
* نەهێشتنی گەندەڵی سیاسی و ئیداری و خراپ بەکارهێنانی سەرمایەکە.
* جیاکاری تەواو و راشکاوی نێوان داهات و خەرجیاتی نەوت.
* دەستنیشانکردن و دیاریکردنی رۆڵ وکاری هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەم بوارە.
* چاودێریکردنی وردی بودجەی گشتی و ئاستی داهات و خەرجییەکان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری خراپی کەلێنی نێوانیان.

چیمان پێویستە بۆ سەرخستنی کاری دەستەی سندوقی داهاتی نەوت و گاز؟
* دەستەبەرکردنی ئەزمون و شارەزایی بە پەیوەندیکردن بە دەزگا نێودەوڵەتییەکان و سندوقە ئەوروپییەکان وەک سندوقی نەرویجی و زانکۆی کۆلۆمبیا.
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای پێویست بۆ ئەنجامدانی کارەکان.
* دابینکردنی بودجەی پێویست.
* کارکردن لەسەر هێنانەکایەی کارمەندی پسپۆر بە دامەزرانی پرۆسەیەکی تواناسازی پیشەیی هەر لەناو کارەکاندا، بە یارمەتی ئەو دەزگایانەی کە وەک هاوبەش کاریان لەگەڵ دەکەین.
* بونی ئیرادەی سیاسی هەمو ئەو لایەنانەی بەشدارن لە حکومەتدا دەبێتە زامنی سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە. سەرکەتون بۆ هەمو لایەک.

کام داهات دەگرێتەوە؟
* کۆی داهاتە شایستە و دەستهاتوەکانی هەرێم.
* سەرجەم پێبەخشین و پاداشتەکان لە گرێ بەستەکانی نەوت و گاز و موڵکەکان.
* کۆی داهاتەکانی بەرهەمە نەوتی و گازییەکان.
* داهاتی هاتو لە حکومەتی فیدراڵ پەیوەست بە نەوت و گاز.
* بەدەستهێنانی داهات لە ئەنجامی وەبەرهێنان بەسەرمایەی سندوقەکە.

چۆن پرۆسەکە شەفاف و بەرپرسیاریانە دەکرێت؟
بە بونی ئیرادەیەکی سیاسی تۆکمەی هەمو لایەنە سیاسییەکانی ناو حکومەتەوە:
* بەکار‌‌هێنانی نوێترین ئامرازەکانی تەکنەلۆجیا بۆ بەئەلەکترۆنیکردنی ئامارەکان و داتا و زانیارییەکان کە بۆ هەمو لایەک وەک یەک ئامادە بێت.
* هێنانەکایەی تۆرێکی تەکنەلۆجیای فراوان لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی بواری نەوت و گاز: ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پەرلەمان و هەر دەزگایەکی دیکەی پەیوەندیدار.
* هەمو داهات و هەمو خەرجییەکان دەبێت لەو سیستمە ئەلکترۆنییەدا تۆمار بکرێن، هەروەها گرێبەستەکان، ئەمە کاری کۆمپانیای ژمێریارییە کە باشتر وایە یان ئەوروپی یان ئەمەریکی بێت و لە ناوچەکەدا کاری کردبێت و خاوەنی مێژویەکی ناسراو وپیشەیی بێت.
* هەڵبژاردنی کۆمپانیاکە بە پەیرەوکردنی رێکاری یاسایی و پیشەیی دەبێت،.

بەشە سەرەکییەکانی دابەشکردنی داهات کامانەن؟
دابەشکردنی داهاتی نەوت لەسەر بنەمای یاساکانی پەرلەمان بەم شێوەیە دەبێت:
* دراوپێدانی بودجەی گشتی.
* سندوقی نەوەکانی داهاتو.
* ژێرخانی ئابوری کەرتی نەوت و گاز.
* قەرەبوکردنەوەی ئەو کەسانەی زیانیان لێکەوتوە بەهۆی نەوت و گازەوە.
* پاڵپشتی سندوقی ژینگە.
* دەستبەری کێشە کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکان.
* گەشەپیدانی ژێرخانی کشتوکاڵ.
* دو دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک وەک پرتۆ دۆلار بۆ هەر قەزایەک.

کاری دەستبەجێی دەستە چییە؟
لە کارە سەرەکییەکانی دەستە کە دەبێت دەستبەجێ دەستپێشخەری بۆ بکات:

* داڕشتنی نەخشەیەک “Stakeholders Mapping” بۆ هەمو هاوبەشەکان و ئەولایەنانەی لەم بوارەدا کار دەکەن، واتە دەستنیشانکردنی کێ لە کوێ چی دەکات؟
* ئامادەکردنی پەیرەوێکی ناوخۆی”Handbook” دەستە کە هەیکەل و سیاسەت و پلانی ستراتیجی و پیشەیی و میکانیزم و رۆڵی بەشەکانی دەستەکە دەستنیشان بکات، وەک میکانیزمی تۆماکردنی داتاکان و چاودێریکردن و راپۆرتەکان و کۆی کاری دەستەکە. ئەم پەیرەوە دەێتە دەستورێک بۆ کاری دەستە.
* ئامادەکردنی پلانی ساڵانە بە پەیرەوکردنی کات و قۆناغەکانی کارکردن.

هەیکەلی کارگێڕی دەستە چۆن دەبێت؟
نوێنەرایەتی دەستە و پێکهاتەکەی بەم جۆرەی خوارەوەیە:
* سەرۆکی دەستە
* جێگری دەستە
* بەڕێوەبەری گشتی سندوق
* نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و ئابوری و رەنگە سامانە سروشتییەکانیش؟
* شارەزایی یاسایی (ئەندام)
* شارەزایی ئابوری و دارایی (ئەندام)
* دەستە بێگومان کارمەندی دیکەی پێویستە، دواتر بە پێی پێویست پێشنیار دەکەین

ئەرکە سەرەکییەکانی دەستە چین؟
* تۆمارکردن و دۆکیۆمێنتکردنی داهاتەکانی نەوت و گازی هەرێم.
* بەرێوەبردن و گواستنەوەیان بۆ ژمێرەری وەزارەتی دارایی و ئابوری.
* وردبینیکردنی جوڵەی گشت داهاتەکان.
* دەرکردنی راپۆرتی مانگانە.
* ئاشکراکردنی چالاکییەکانی ساڵانە.
* سەرپەرشتیکردنی کۆمپانیایەکی ژمێریاری جیهانی لێهاتو لەگەڵ ئامادەکردنی راپۆرتی دارایی.
* پەیرەوکردنی ئاستی ستاندەردی جیهانی لەسەر ژمێرەکانی سندوق.
* راپۆرتی مانگانە و ساڵانە بۆ پەرلەمان و دەزگای چاودێری دارای و رای گشتی.

ئەرکە سەرەکییەکانی سەرۆکی دەستە چین؟
* سەرپەرشتیکردنی کۆی چالاکییەکانی دەستە، پلانی ستراتیژی و تەکنیکی و پلانی ساڵانە.
* سەرپەرشتیکردنی ئیدارەدانی دەستە لە بوارە تەکنیکی و دارایی و کارگێریدا.
* نوێنەرایەتیکردنی دەستە لە ئاستی وەزارەتەکان و پەرلەمان و دەزگاکانی هاوشان لە حکومەتی فیدراڵ.
* سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی ئامادەکردنی پرۆژەکان و رێنماییە عەمەلییەکان لە سەر بنەمای یاساکانی پەرلەمان و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران.
* پێشکەشکردنی راپۆرت و شیکردنەوەی دارایی بەشێوەیەکی گونجاو لە کاتی تەواودا بۆ ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان.
* ئاگادارکردنەوەی دەزگاکانی حکومەت و پەرلەمان لە هەمو ئەو مەترسییانەی کە رەنگە کاریگەرییان لەسەر پرۆسەی سیاسی و پرۆژە ئابورییەکان هەبێت.
* دڵنیابون لەوەی کارەکانی دەستە بە شەفافیەت و ئەمانەت و راستگۆیی و پیشەیی بەرێوە دەچن.
* سەرپەرشتی هەمو پەیوەندییەکانی میدیا و پەیوەندییەکان لەگەڵ هاوبەشەکان stakeholders دەکات.

ئەرکە سەرەکییەکانی جێگری دەستە چین؟
* پێشکەشکردنی راوێژی تەکنیکی بەتایبەتی لە دارشتنەوە و پیادەکردنی سیاسەت و پلانەکان.
* یارمەتیدانی وەزیر لە ئیدارەدانی دەستە لە بوارە تەکنیکی و دارایی و کارگێریدا.
* لە غیابی وەزیردا بە ئەرکەکانی وەزیر هەڵدەستێت.
* هەماهەنگی لە ئاستی پیشەیی خۆیدا لەگەڵ وەزارەتەکانی دیکە، بە سەرپەرشتی دەستە.
* یارمەتی سەرۆکی دەستە دەدات لە ئامادەکردنی پرۆژەکان و رێنماییە عەمەلییەکان لەسەر بنەمای یاسا و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران.

پێوەرێک بۆ چاودێریکردن و هەڵسەنگاندنی کارەکان لەناو دەستەدا؟
* دەستە لەسەر پێوەرێک و میکانیزمێک بۆ چاودێریکردنی کارەکانی خۆی وەک بەشێک لە هەیکەلی دەستە هەڵدەبژێرێت. پێوەرەکان لەسەر بنەمای ئەو یاسایە دەبێت کە پەرلەمان دایرشتوە لەگەڵ رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران.
* پێوەرەکان و میکانیزمەکان دەبنە بەشێک لە پلانی ساڵانەی دەستە.
* پێوەرەکان و میکانیزمەکان بۆ ئاگاداربون لە ئادای دەستە و لە کواڵیتی کارەکان و بۆ هێنانەدی ئەو ئامانجانەیە کە دەستەکە لە پێناویدا دامەزراوە.

میکانیزمی بەڕێوەبردن و وردبینی ئامار و داتاکان چۆن دەبێت؟
* دەستە سەرپەرشتی کۆکردنەوەی ئامار و داتاکان دەکات لە هەمو ئەو لایەنانەی کار لە بواری نەوت و گازدا دەکەن؛ کۆمپانیاکان، وەزارەتەکان و رێکخراوەکان.. هتد
* وەک وتمان نەخشە رێگایەک واتە “Stakeholders Mapping” هەر لە سەرەتاوە ئامادە دەکات بۆ دەستنیشانکردنی ئەرکی هەمو لایەنەکان.
* دەستە سەرپەرشتی تەواوی کاری کۆمپانیا ژمێریارەکە دەکات.
* کۆمپانیاکە باشترین و چاکترین سۆفتوێری دارایی بۆ تۆماکردن و خەزنکردن و جیاکردنەوەی ئامار و داتاکان ئامادەدەکات.
* کۆمپانیاکە راهێنانی کارمەندە ناوخۆییەکان لەسەر ئەم سۆفتوێرە دەگرێتە ئەستۆ.
* دەستە رێنمایی رون و ئاشکرا بۆ پرۆسەی وردبینینی داتاکان ئامادە دەکات و دەبێتە بەشێک لە پرۆسەی چاودێریکردن وردبینی ناوخۆی کاری دەستە بۆ دڵنیابون لە راست و دروستی ئامار و داتاکان.
* کۆمپانیا ژمێریاریەکە ئەمنیەت و نهێنی پاراستنی ئامار و داتا دەگرێتە ئەستۆ و دەستە سەرپەرشتی ئەم پرۆسەیە دەکات.
* دەستە شوێن و مەکتەبی گونجاو بۆ کاری کۆمپانیاکە دەستەبەر دەکات.

میکانیزمی سەرەکی کاری بانک چۆن دەبێت؟
* دەکرێت داهاتی نەوت و گاز بۆ عەجزی دارایی و پاشەکەوتی حکومەت بەکار بێت ئەگەر بەرهەمی نەوت لەو ئاستەدا بێت، ئەمەش لە رێگای حسابی بانک بە دراوی ناوخۆ و بێگانە رێکدەخرێت.
* رێکارەکانی بانق دەبێت یاسای و پیشەیبن و بانقەکە جێی متمانە بێت.
* دەستە بەرپرسیارە لە مامەڵەکردن لەگەڵ بانق و جوڵەی دراو لەگەڵ بانق و سەرپەرشتیکردنی هەمو مامەڵەکان.
* راپۆرتدان لە هەر گرفتێک یان ریسکێک کە چارەسەرکردنی لە توانا و دەسەڵاتی دەستەدا نەبێت.
* دو جۆر حساب هەبێت یەکەمیان حسابی جاری و ئەوی دیکەیان پاشەکەوت بۆ سندوقەکە.
* بەرێوبەری گشتی دەستە سەرپەرشتی پرۆسەی هەماهەنگی لە نێوان کۆمپانیایی ژمێریاری و بانکدا دەکات.
* بانک بەردەوام هەمو ئامار و داتاکانی داهاتەکان و خەرجییەکان یاساییانە تۆمار دەکات.

بە سوپاس و پێزانینەوە لە فەیسبوکی نووسەرەوە وەرگیراوە

ماڵپەڕی سەکۆ

سەکۆیەک بۆ هەمووان

سەکۆیەک بۆ بەرپرسیارێتی

 

69 پرسیار

3 وەڵام

5,296 بەکارهێنەر

مەرجەکانی بەشداریکردن لەم سەکۆیە

هەموو کەسێک مافی بەشداریکردنی هەیە لەم سەکۆیە بەمەرجێک کە:

١. خۆی تۆمار بکات لە بژاردەی “چوونە ژوورەوە”

٢. ئەو پرسیارانەی کە ئاڕاستەی پەرلەمانتاران دەکرێ، پێویستە دوور بێ لە ناوزڕاندن و هێرش بۆ سەر کەسایەتی پەرلەمانتاران.

٣. بەهەمان شێوە وەڵامی پەرلەمانتاران پێویستە دوور بێ لە هەڵچوون.

٤. پرسیارەکان، بەهەمان شێوە وەڵامەکانیش، پێویستە بابەتیانە بن، واتە لەچوارچێوەی کاری پەرلەمان و پەرلەمانتاری بن.

٥. هەموو پرسیار و وەڵامێک بە فیلتەری شیاندا تێدەپەڕێت، بۆ ئەوەی خۆمان بەدوور بگرین لە گفتوگۆی بێهودەو، بۆ ئەوەی لە ئامانجەکانی ئەم سەکۆیە لانەدەین.

 

سوپاس بۆ هاوکاری هاوڵاتیان و پەرلەمانتاران بۆ فراوانکردنی ئەم سەکۆیەو پانتایی گفتوگۆی دیموکراسیانە، هەروەها بۆ بەرفراوانکردنی فەزای بەشداری گشتی.

 

 

 

 

 

 

 

...