پێتوایە کۆتایهێنان بەم حکومەتە کۆتای بە هەموو قەیرانەکان دەنێ؟

0 دەنگ
کراو کانونی یەکەم 18, 2017 لە نه‌جیبه‌ له‌تیف ئه‌حمه‌د (کۆمەڵ) لەلایەن Rebaz

وەڵام ١

0 دەنگ
وەڵامدرایەوە کانونی یەکەم 20, 2017 لەلایەن نه‌جیبه‌ له‌تیف ئه‌حمه‌د (کۆمەڵ)
سڵاو،  قەیرانەکانی هەرێم بە تەنها هی ئەم کابینەیە نیە تا ئێستا بەکۆتایی هێنان بەم کابینەیە کۆتایی بێت، قەیرانەکان قوڵن ،ئیرادەی جدی دەوێت بۆ چارەسەرکردن ، لەئێستادا ئەو ئیرادەیە نیە ،  زیاتریش بەهۆی ئەو بارودۆخە چەق بەستوەی لەنێوان حزبەکاندا هەیە،بۆیە بەبڕوای ئێمە ، هەڵبژاردنێکی پاکو بێگەرد بکرێت جوڵەیەك لەوبارودۆخە دروست دەکات و کابینەی نوێ لەوانەیە بتوانێت بەشێك  لەکێشەکان چارەسەر بکات نە ك هەموو کێشەکان

ماڵپەڕی سەکۆ

سەکۆیەک بۆ هەمووان

سەکۆیەک بۆ بەرپرسیارێتی

 

69 پرسیار

3 وەڵام

7,623 بەکارهێنەر

مەرجەکانی بەشداریکردن لەم سەکۆیە

هەموو کەسێک مافی بەشداریکردنی هەیە لەم سەکۆیە بەمەرجێک کە:

١. خۆی تۆمار بکات لە بژاردەی “چوونە ژوورەوە”

٢. ئەو پرسیارانەی کە ئاڕاستەی پەرلەمانتاران دەکرێ، پێویستە دوور بێ لە ناوزڕاندن و هێرش بۆ سەر کەسایەتی پەرلەمانتاران.

٣. بەهەمان شێوە وەڵامی پەرلەمانتاران پێویستە دوور بێ لە هەڵچوون.

٤. پرسیارەکان، بەهەمان شێوە وەڵامەکانیش، پێویستە بابەتیانە بن، واتە لەچوارچێوەی کاری پەرلەمان و پەرلەمانتاری بن.

٥. هەموو پرسیار و وەڵامێک بە فیلتەری شیاندا تێدەپەڕێت، بۆ ئەوەی خۆمان بەدوور بگرین لە گفتوگۆی بێهودەو، بۆ ئەوەی لە ئامانجەکانی ئەم سەکۆیە لانەدەین.

 

سوپاس بۆ هاوکاری هاوڵاتیان و پەرلەمانتاران بۆ فراوانکردنی ئەم سەکۆیەو پانتایی گفتوگۆی دیموکراسیانە، هەروەها بۆ بەرفراوانکردنی فەزای بەشداری گشتی.

 

 

 

 

 

 

 

...